خالد بن زيد بن كليب بن ثعلبة
الإسم
خالیدی کوڕی زەیدی کوڕی کولەیبی کوڕی سەعلەبە
اسم الشهرة
ئەبو ئەیوبی ئەنساڕی -ڕەزای خواى لێبێت-
نبذة مختصرة
خالیدی کوڕی زەیدی کوڕی کولەیبی کوڕی سەعلەبە، بە (ئەبو ئەیوبی ئەنساڕی) ناسراوە، لە بەنی نەجارە، هاوەڵێکی بەڕێزە، ئامادەى پەیمانی عەقەبە وجەنگەکانى بەدر وئوحود وخەندەق وهەموو جەنگەکانى تر بووە، وئازا وئارمگر وتەقوادار بووە، جیهاد کردن زۆر لە لای خۆشەویست بووە، هەتاوەکو سەردەمی بەنی ئومەیە ژیاوە ولە مەدینە نیشتەجێبووە، پاشان چوو بەرەو شام، وکاتێک یەزید ویستی قوستەنتینیە ڕزگار بکات لە سەردەمی خیلافەتی موعایەی باوکی، ئەبو ئەیوبیش هاوەڵی بوو لەو هەڵمەت وجیهادە دا، وئامادەى ڕووداوەکانى جەنگەکە بوو ونەخۆش کەوت و وەسیەتی کرد کە ببرێت بەرەو خاکی دوژمن، وکاتێک مرد لە بنچینەى قەڵای قوستەنتینیە لەگۆڕ نێژرا، لە ساڵی 52.