الرميصاء أو الغميصاء بنت ملحان الأنصارية
الإسم
رومەیسا یان غومەیسا کچی میلحانی ئەنساڕی
اسم الشهرة
ئوم سولەیم -ڕەزای خواى لێبێت-
نبذة مختصرة
ئوم سولەیم کچی میلحان کوڕی خالد کوڕی زەید ئەلئەنساڕی، دایکی ئەنەس وخوشکی ئوم حەرام، هاوەڵێکی بەڕێزە، ووتراوە ناوی: سەهلە یان رەملە یان رومەیسە یان ئونەیفە یان مولەیکە یە، نازناوەکەى: رومەیسا یان غومەیسا بوو، لە ئەنەسەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (دخلت الجنة فسمعت خَشَفةً، فقلت: من هذا؟ قالوا: هذه الغميصاء بنت ملحان أم أنس بن مالك) واتە: (چوومە بەهەشتەوە ودەنگێکی ڕێکردنم بیست، ووتم: ئەوە کێیە؟ ووتیان: ئەوە غومەیسایە کچی میلحان دایکی ئەنەسی کوڕی مالیک)، لە مەحرەمەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووە، ووتراوە: پوری دایکی يان باوكی یان باپیری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووە لە شیرپێدانەوە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەردانى هیچ ماڵێکی نەدەکرد هێندەى ماڵی ئەو لە مەدینەدا، سەبارەت بە ئەم زۆری سەردانی کردنە پرسیاری لێکرا، ئەویش فەرمووی: (إني أرحمها قتل أخوها معي) واتە: (من ڕەحم وبەزەییم پێیدا دێتەوە، براکەی لەگەڵ مندا بوو کاتێک کوژرا)، خێزانى مالیکی کوڕی نەزر بوو لە جاهیلیەتدا؛ وئەنەس کوڕی ئەو بوو، وکاتێک ئاینی ئیسلام هات؛ مسوڵمان بوو لەگەڵ قەومەکەى وبە مێردەکەى ووت کە مسوڵمان بێت بەڵام لێی توڕە بوو هەتاوەکو مێردەکەى دەرچوو بەرەو شام ولەوێ مرد، وئوم سولەیم لە ساڵی 30 کۆچی دواییکرد.