Skip to content

أم حرام بنت مِلْحان بن خالد الأنصارية

الإسم

ئوم حەرام کچی ملیحان کوڕی خالید ئەلئەنساڕی

اسم الشهرة

ئوم حەرام کچی ملیحان -ڕەزاى خواى لێبێت-

نبذة مختصرة

ئوم حەرام کچی ملیحان کوڕی خالید کوڕی زەید کوڕی حەرام کوڕی جوندوب ئەلئەنساڕی، پوری ئەنەسی کوڕی مالیک بوو -ڕەزاى خواى لێبێت-، لە ئەنەسەوە هاتووە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە ماڵی ئوم حەرام نیوەڕۆیەک سەردانی کردن ولەوێ خەوت، پاشان هەستا وپێکەنی، فەرمووی: (عُرض عليّ أناس من أمتي يركبون ظهر البحر الأخضر كالملوك على الأسرّة) واتە: (خەڵکانێکم پێ نیشاندرا لە ئومەتەکەم، -بە کەشتی- بەسەر دەریادا دەچوون هەروەکو پادشاکان لەسەر تەختی شا)، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، داوا لە خواى گەورە بکە کە منیش یەکێک بم لە ئەوان، پاشان خەوت وهەستا وپێکەنی، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، چی تۆی كردە پێکەنینەوە؟ فەرمووی: (خەڵکانێکم پێ نیشاندرا لە ئومەتەکەم، -بە کەشتی- بەسەر دەریادا دەچوون هەروەکو پادشاکان لەسەر تەختی شا)، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، داوا لە خواى گەورە بکە کە منیش یەکێک بم لە ئەوان، فەرمووی: (تۆ لە یەکەمینی ئەوانەی -کە دەچنە نێو کەشتیەکەوە-). پاشان عوبادەی کوڕی سامت هاوسەرگیری لەگەڵ ئوم حەرامدا کرد، لەگەڵ خۆیدا بردی، کاتێک دەریاکەیان تێپەڕاند؛ سواری پشتی ئاژەڵەکەى بوو بەڵام کەوتە خوارەوە ومرد، لە ساڵی 27.

المراجع

زیاتر (1)
الطبقات الكبرى (8/ 319)، معرفة الصحابة لأبي نعيم (6/ 3479)، الاستيعاب في معرفة الأصحاب (4/ 1931)، أسد الغابة (7/ 304)، الأعلام للزركلي (2/172).