حاطب بن أبي بلتعة اللخمي
الإسم
حاتیب کوڕی ئەبی بەلتەعەی لەخمی
اسم الشهرة
حاتیب کوڕی ئەبی بەلتەعە
نبذة مختصرة
حاتیب کوڕی ئەبی بەلتەعەی کوڕی عەمرو کوڕی عومیر کوڕی سەلەمەی لەخمی، هاوپەیمان بوو لەگەڵ بەنی ئەسەدی بەنی عەبدئەلعوزای دەکرد، ویەکدەنگی هەیە سەبارەت بەوەى ئامادەى جەنگی بەدر بووە، ولە سونەتدا هاتووە کە بەندەیەکی حاتیبی کوڕی بەلتەعە هات وسکاڵای کرد لەسەر حاتیب، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، حاتیب دەچێتە دۆزەخەوە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (نەخێر، چونکە ئامادەى جەنگی بەدر و-ڕێکەوتنی- حودەیبیە بووە)، وحاتیب دەڵێت: والله، هیچ گومانێکم نەبووە سەبارەت بە خواى گەورە لەو ڕۆژەوەى مسوڵمان بووم، بەڵام کەسێکی نامۆ بووم، منداڵ وبراکانم لە مەککە بوون، ئەمیش وەکو پۆزشێك ووتی سەبارەت بەو نامەیەی ناردی بۆ خەڵكی مەککە بۆ ئەوەى هەواڵیان پێبدات سەبارەت بە هاتنی سوپاى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بەرەو مەککە، وئەم ئایەتەیش لەسەر ئەو دابەزی کە خواى گەورە دەفەرموێت: { يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّخِذُوا۟ عَدُوِّى وَعَدُوَّكُمْ أَوْلِيَآءَ تُلْقُونَ إِلَيْهِم بِٱلْمَوَدَّةِ وَقَدْ كَفَرُوا۟ بِمَا جَآءَكُم مِّنَ ٱلْحَقِّ يُخْرِجُونَ ٱلرَّسُولَ وَإِيَّاكُمْ ۙ أَن تُؤْمِنُوا۟ بِٱللَّهِ رَبِّكُمْ إِن كُنتُمْ خَرَجْتُمْ جِهَـٰدًا فِى سَبِيلِى وَٱبْتِغَآءَ مَرْضَاتِى ۚ تُسِرُّونَ إِلَيْهِم بِٱلْمَوَدَّةِ وَأَنَا۠ أَعْلَمُ بِمَآ أَخْفَيْتُمْ وَمَآ أَعْلَنتُمْ ۚ وَمَن يَفْعَلْهُ مِنكُمْ فَقَدْ ضَلَّ سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ} [الممتحنة: 1] واتە: {ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە، دوژمنانی من وخۆتان مەکەن بە دۆستی خۆتان، سۆز وخۆشەویستی بۆ ئەوان دەردەبڕن بنێرن لەکاتێکدا دڵنیاشن ئەوان بێ باوەڕن بەو ئاینە ڕاستەی کە بۆتان ھاتووە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئێوەیش دەردەکەن (لەبەر ئەوەی) کە باوەڕتان ھەیە بە خوای پەروەردگارتان جا ئەگەر دەرچوون لە وڵاتی خۆتان بۆ تێکۆشان وجەنگ کردن لە ڕێگای مندا وە بۆ بە دەستھێنانی خۆشنوودی من (دۆستایەتی ئەوان مەکەن) ڕاز و نھێنی (باوەڕدارانیان) پێ دەڵێن بە دۆستایەتی، لە کاتێکدا من ئەزانم بەوەی شاردتانەوە وبەوەیشی ئاشکراتان کرد وە ھەرکەسێك لە ئێوە دۆستایەتیان بکات ئەوە بێگومان ڕێی ڕاستی وون کردووە}، ولە ساڵی 30 کۆچی دواییکرد.