Skip to content

«نابێـت هیچ یەکێکتان بە یەک پۆشاکەوە نوێژ بکات بەشێوەیەک هیچ شتێك شانەکانى دانەپۆشێـت».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«نابێـت هیچ یەکێکتان بە یەک پۆشاکەوە نوێژ بکات بەشێوەیەک هیچ شتێك شانەکانى دانەپۆشێـت».

«لاَ يُصَلِّي أَحَدُكُمْ فِي الثَّوْبِ الوَاحِدِ لَيْسَ عَلَى عَاتِقَيْهِ شَيْءٌ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

ئەو كەسەی كە بە یەك پارچە پۆشاكەوە نوێژ دەكات؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێكردووە كە شانەكانی ڕووت بێت بەشێوەیەك هیچ شتێكیان بەسەرەوە نەبێت كە دایان بپۆشێت، ئەگەرچیش شانەكان بەشێك نین لە شەرمگە؛ بەڵام داپۆشینیان ئاسانترە لە داپۆشینی شەرمگە، وئەمە نزیكترە لە بەشكۆدانان و مەزندانانی الله -سبحانه وتعالی- لەكاتی وەستان لە بەرامبەری لە نوێژدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

دروستێتی نوێژکردن بە یەک پارچە پۆشاکاوە؛ ئەگەر ئەو شوێنانە دابپۆشێت كە دەبێت دابپۆشرێن.

دروستێتی نوێژكردن بە دوو پارچە پۆشاکەوە، یەكێكیان بەشی سەرەوەی لاشەی دابپۆشێت، وئەوی تریان بەشی خوارەوەی لاشەی دابپۆشێت.

سوننەتە نوێژخوێن ڕواڵەت وجلەكانی ڕێك وجوان بێت.

واجبێتی داپۆشینی هەردوو شانەكان یان یەكێكیان لەكاتی نوێژدا؛ ئەگەر توانی ئەمە بكات، ووتراوە: ئەم نەهییە بۆ خۆپارێزییە.

کەمی ئەوەى لە نێو دەستی هاوەڵان بوو لە پارە وسامان -ڕەزاى خوایان لێبێت-، تەنانەت هەندێکیان دوو پارچە پۆشاکیان نەبووە.

نەوەوی لە واتای فەرموودەكەدا دەڵێت: حیکمەتی فەرمودەکە لەوەدایە ئەگەر بەشی خوارەوەی لاشەی پێ بپۆشێت وهیچ لەسەر شانی نەبێت؛ ئەوا دڵنیا نییە لەوەی شەرمگەی دەرنەكەوێت، بە پێچەوانەوەیە ئەگەر شتێك لەسەر شانی دابنێت، ئەگەر هیچ لەسەر شانی نەبێت لەوەیە پێویست بكات جلی بەشی خوار بە دەستی یان دەستەكانی بگرێت، وبەمەیش ناتوانێت سوننەتی دانانی دەستی ڕاست لەسەر دەستی چەپ جێبەجێ بكات لە خوا سینگییەوە، هەروەها ناتوانێت بەرزیان بكاتەوە لەو شوێنانەی بەرزكردنەوەیان سوننەتە، وغەیری ئەمانەش، و بەم شێوەیە وازی هێناوە لە دا پۆشینی بەشی سەرەوەی لاشەی وخۆڕازاندنەوەی لە کاتی نوێژدا ، خوای گەورە -سبحانه وتعالی- دەفەرموێت: ﴿خُذُوا ‌زِينَتَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ﴾ [الأعراف: 31] واتە: ﴿پۆشاکی جوان و ڕازاوەتان بپۆشن لە کاتی ھەموو نوێژێکدا﴾.

سەرچاوەكان
زیاتر (12)

سەحیحی البخاري (1/ 81) (359).

سەحیحی مسلم (1/ 368) (516).

سبل السلام.

لمحمد الصنعاني (1/ 198).

توضيح الأحكام مِن بلوغ المرام.

لعبد الله البسام (2/ 8).

فتح ذي الجلال والإكرام شرح بلوغ المرام.

لابن عثيمين (1/ 501).

منحة العلام في شرح بلوغ المرام.

لعبد الله الفوزان (2/ 330).

تيسير العلام شرح عمدة الأحكام.

لعبد الله البسام (ص203).