«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دەشۆرد بە ئاوێک کە بە ئەندازەی صاعێک^ دەبوو هەتا لەوەیە بە ئەندازەی پێنج مود^^ بووایە، وبە یەک مود دەستنوێژی دەگرت
لە ئەنەسەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دەشۆرد بە ئاوێک کە بە ئەندازەی صاعێک^ دەبوو هەتا لەوەیە بە ئەندازەی پێنج مود^^ بووایە، وبە یەک مود دەستنوێژی دەگرت». ^(صاع: ئەندازەى پێوانەی ئەو سەردەمە بوو کە ئێستا بە ئەندازەی 4مشت ئاو دەکات)، ^^(مود: ئەندازەیەکی پێوانەى ئەو سەردەمە بووە کە ئێستا بە ئەندازەى 1مشت ئاو دەکات)
كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَغْسِلُ، أَوْ كَانَ يَغْتَسِلُ، بِالصَّاعِ إِلَى خَمْسَةِ أَمْدَادٍ، وَيَتَوَضَّأُ بِالْمُدِّ.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دەشۆرد لە لەشگرانی بە ئاوێك كە بە ئەندازەی صاعێك^ بۆ پێنج مود^^ بوو. ^(صاع: ئەندازەى پێوانەی ئەو سەردەمە بوو، چوار مود صاعێكە)، ^^(مود: ئەندازەیەکی پێوانەى ئەو سەردەمە بووە، هێندەی قەبارەی هەردوو چنگی دەستەكانی مرۆڤێكی قەبارە دەستی مامناوەندە)
ئاماژەیە بۆ ڕێگەپێدراوی دەست پێوە گرتن لە بەکارهێنانى ئاودا تەنانەت لەكاتی دەستنوێژ وخۆشۆردنیشدا، وزیادەڕەوی -ئیسراف- نەکردن ئەگەرچیش ئاوی زۆر هەبێت.
کەم بەکارهێنانى ئاو لە کاتی دەستنوێژگرتن وخۆشۆردن ؛ سوننەتە، وئەمە ڕێبازى پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.
مەبەست ماف پێدانی شایستەیە لە دەستنوێژگرتن وخۆشۆردندا لەگەڵ ڕەچاوكردنی سوننەت وئەدەبەكان بەبێ زیادەڕەوی و بەبێ كورتڕەوی، ودەبێت ڕەچاوی كات وزۆری وكەمی ئاو وشتی تر بكات.
لە زمانی عەرەبیدا بە لەشگرانی دەووترێت (جەنابەت:الجنابة) وبە ئەو كەسە دەووترێت كە مەنی لێوە دەردەچێت یان جووت دەبێت، وبەم ناوە (جەنابەت) ناونراوە چونكە ئەو كەسەی تووشی دەبێت ؛ دوور دەكەوێتەوە لە نوێژكردن وپەرستنەكان هەتاوەكو خۆی دەشوات.
صاع: ئەندازەیەكی كێشانی ناسراوە، ومەبەست لێی صاعی نەبەوییە، وكێشەكەی (480) میسقالە لە گەنمی باش، وبە لیتر (3 لیتر) دەكات.
مود: یەكەیەكی كێشانی شەرعییە، هێندەی قەبارەی هەردوو چنگی دەستەكانی مرۆڤێكی قەبارە مامناوەندە ؛ ئەگەر پڕیان بكات ودەستەكانی ڕا بخات، ومودێك چارەكی صاعێكە بە یەكدەنگی زانایان، وبە ئەندازەی (75) میلی لیتر دەکات.
زیاتر (14)
سەحیحی البخاري (1/ 51) (201).
سەحیحی مسلم (1/ 258) (325).
توضيح الأحكام.
للبسام (1/ 250).
سُبل السلام.
للصنعاني (1/ 79 ).
فتح ذي الجلال والإكرام.
لابن عثيمين (1/ 212).
منحة العلَّام.
لعبد الله الفوزان (1/ 186).
منار القاري شرح مختصر صحيح البخاري.
لحمزة قاسم (1/ 272).
تحقيق مقدار المد والصاع النبوي.
للدكتور عبدالمحسن القاسم.