Skip to content

«بە پێوە نوێژ بکە، ئەگەر ناتوانیت ئەوا بە دانیشتنەوە ئەنجامی بدە، خۆ ئەگەر ھەر ناتوانیت ئەوا بە پاڵکەوتنەوە نوێژ بکە».

لە عیمران کوڕی حوصەینەوە دەڵێت: تووشی مایەسیری هاتبووم، پرسیارم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد دەربارەی نوێژکردن (بەم حاڵەتەوە)، فەرمووی:

«بە پێوە نوێژ بکە، ئەگەر ناتوانیت ئەوا بە دانیشتنەوە ئەنجامی بدە، خۆ ئەگەر ھەر ناتوانیت ئەوا بە پاڵکەوتنەوە نوێژ بکە».

«صَلِّ قَائِمًا، فَإِنْ لَمْ تَسْتَطِعْ فَقَاعِدًا، فَإِنْ لَمْ تَسْتَطِعْ فَعَلَى جَنْبٍ».

(البخاري) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە ئەسڵ لە نوێژکردن ئەوەیە بەپێوە ئەنجامبدرێت، مەگەر لەحاڵەتی بێ تواناییدا، ئەوا بە دانیشتنەوە ئەنجامی دەدات، وئەگەر بەم حاڵەتەوە نەتوانێت ئەوا بەپاڵکەوتنەوە نوێژ دەکات.

واتای وشەکان

بواسير: جمع باسور، وهو ورم يصيب مقعدة الإنسان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

فەرزێتی نوێژکردن لەسەر مرۆڤ لاناچێت؛ هەتا ئەقڵی جێگیر بێت، وئەنجامدانی بە حاڵەتێک یان بەحاڵەتێکی تر بەپێی توانایەتی.

لێبوردەیی وئاسانی شەریعەتەکانی (یاساکانی) ئاینی ئیسلام ؛ بەندە هێندە پەرستن ئەنجامدەدات کە دەتوانێت.

سەرچاوەكان
زیاتر (5)

سەحیحی البخاري (2/ 48) (1117).

توضيح الأحكام من بلوغ المرام.

لعبدالله البسام (2/ 322).

منحة العلام في شرح بلوغ المرام.

لعبد الله الفوزان (3/ 202).