«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو بەرانی ڕەش وسپی شاخداری کرد بە قوربانی، بەدەستی خۆی سەری بڕین، ناوی خوای لەسەر هێنان (ووتی: بسم الله) وتەکبیرەی لەسەریان کرد ( ووتی: اللە أکبر)، پێی خستە سەر گەردنیان (لایەکی ملیان)».
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو بەرانی ڕەش وسپی شاخداری کرد بە قوربانی، بەدەستی خۆی سەری بڕین، ناوی خوای لەسەر هێنان (ووتی: بسم الله) وتەکبیرەی لەسەریان کرد ( ووتی: اللە أکبر)، پێی خستە سەر گەردنیان (لایەکی ملیان)».
ضَحَّى النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِكَبْشَيْنِ أَمْلَحَيْنِ أَقْرَنَيْنِ، ذَبَحَهُمَا بِيَدِهِ، وَسَمَّى وَكَبَّرَ، وَوَضَعَ رِجْلَهُ عَلَى صِفَاحِهِمَا.
ئەنەس -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی جەژندا بە دەستەكانی خۆی قوربانی سەربڕی، وقوربانیەكان بریتی بوون لە دوو بەرانی قۆچدار كە ڕەنگیان ڕەش وسپی تێكەڵ بوو، وفەرمووی: (بسم الله والله أكبر) ؛ لەكاتی سەربڕیندا، وپێی ڕاستی لەسەر لای گەردنیان دانا لەكاتی سەربڕینەكەدا.
قوربانیکردن ؛ ڕێگەپێدراوە لە شەریعەتدا، وزانایان یەکدەنگن لەسەر ئەم بابەتە.
باشتر وایە قوربانیەکە لەم جۆرە بێت کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کردی بە قوربانی چونکە شێوەى جوانە وبەز وگۆشتەکەى پاکتر وباشترە.
نەوەوی دەڵێت: فەرموودەكە ئاماژەیە بۆئەوەی سوننەتە مرۆڤ خۆی قوربانیەكە سەر ببڕێت، وكەسێكی تر ئەم كارەی بۆ نەكات مەگەر بەهۆی پۆزشێك نەبێت ؛ ئەگەر بەم شێوەیە بێت ئەوا سوننەتە ئامادەی سەربڕینەكە بێت، وئەگەر مسوڵمانێك بكات بە بریكاری بۆ سەربڕینی ؛ ئەمیش ڕێگەپێدراوە.
ئیبن حەجەر دەڵێت: سونەتە تەكبیر بكات -بڵێت: الله أكبر- لەگەڵ ووتنی -بسم الله- دا، هەروەها سوننەتە پێی لەسەر لای ڕاستی گەردنی قوربانیەكە دابنێت، وزانایان یەكدەنگن لەسەر ئەوەی قوربانیەكە لەسەر لای چەپی ڕادەخرێت لەسەر زەوی وسەربڕ -قوربانیكار- پێی لەسەر لای ڕاستی ملی قوربانیەكە دادەنێت ؛ چونكە ئاسانتر دەبێت بۆ سەربڕ بۆیە چەقۆكە بەدەستی ڕاستی دەگرێت وبە دەستی چەپی سەری قوربانیەكە دەگرێت.
قوربانی کردن بە ئاژەڵی قۆچدار ؛ سوننەتە، وقوربانی کردن بەجۆری تر -قۆچدار نەبێت- ؛ ڕێگەپێدراوە.
زیاتر (6)
سەحیحی البخاري (7/ 102) (5565).
سەحیحی مسلم (3/ 1556) (1966).
تيسير العلام شرح عمدة الأحكام.
لعبد الله البسام (ص724).
الإعلام بفوائد عمدة الأحكام.
لابن الملقن (10/ 179).