Skip to content

«زيان مەگەیەنن به خۆتان و به یەكتر».

لە ئەبی سەعید سەعدی كوڕی مالیك كوڕی سینانی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«زيان مەگەیەنن به خۆتان و به یەكتر».

«لَا ضَرَرَ وَلَا ضِرَارَ».

(ابن ماجه والدارقطني) وجگە لە ئەوانیش گێڕاویانەتەوە
حديث حسن
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە واجبە زیان دوور بخرێتەوە بەجیاوازی جۆرەکانى لەسەر نەفس وخەڵکی، بۆیە حەڵاڵ نیە بۆ هیچ یەکێک زیان لە خۆی یان لە خەڵکی بدات. وحەڵاڵ نیە وەکو تۆڵە زیان لە بەرانبەر بدەین؛ چونکە زیان بە زیان لاناچێت مەگەر لەبابەتی حەق سەندنەوەدا نەبێت -القصاص- بەبێ زیادەڕەوی کردن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

نەهی کردن لە سزادان بەزیاتر لە قەبارەی زیانی کەسی زیانلێدەر.

خواى گەورە فەرمانى بە شتێک نەکردووە بەبەندەکانى کە زیانی ئەوانى تێدا بێت.

فەرموودەکە بنچینەیەكە بۆ حەرامبوونی زیان گەیاندن، وزیانگەیاندن بە قسە یان بە کردار یان بە وازهێنان؛ هەمووی حەرامە.

لە بنچینەکانى شەریعەت: (زیان دەبێت لا ببرێت)، شەریعەت ڕازی نابێت بە زیان، ونکۆڵی دەکات لە زیانپێگەیاندن.

سەرچاوەكان
زیاتر (6)

سونەنی الدارقطني (4/ 51) (3079).

التحفة الربانية في شرح الأربعين حديثًا النووية (ص74).

شرح الأربعين النووية.

لابن عثيمين (ص325).

فتح القوي المتين في شرح الأربعين وتتمة الخمسين.

للعباد (ص112).