Skip to content

«فێری زانست مەبن بۆئەوەى شانازی پێوە بکەن لە لای زانایان، ونە بۆئەوەى مشتومڕی پێوە بکەن لەگەڵ نەفامەکان

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«فێری زانست مەبن بۆئەوەى شانازی پێوە بکەن لە لای زانایان، ونە بۆئەوەى مشتومڕی پێوە بکەن لەگەڵ نەفامەکان، ونە بۆئەوەى باشترین شوێن هەڵبژێرن لەنێو دانیشتنەکان، هەرکەسێک وابکات، ئەوا ئاگر ئاگر (دۆزەخ چاوەڕێی دەکات)».

«لَا تَعَلَّمُوا الْعِلْمَ لِتُبَاهُوا بِهِ الْعُلَمَاءَ، وَلَا لِتُمَارُوا بِهِ السُّفَهَاءَ، وَلَا تَخَيَّرُوا بِهِ الْمَجَالِسَ، فَمَنْ فَعَلَ ذَلِكَ، فَالنَّارُ النَّارُ».

(ابن ماجه) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری داوە لەفێربوونی زانست بۆ شانازی کردن وخۆنواندن لەپێش زانایان، بۆئەوەى دەریبخات ئەو زانایە وەکو ئەوان، یان بۆئەوەى مشتومڕی پێبکات لەگەڵ نەفامەکان وکەم ئەقڵەکان، یان فێری زانست بێت بۆئەوەى لە دانیشتنەکان شوێنی باش وبەرزی هەبێت، ولەسەرو خەڵکی بێت. هەرکەسێک نیەتی بەم شێوەیە بێت؛ ئەوا شایستەى چوونە دۆزەخە بەهۆی ڕیا ودڵسۆز نەبوون بۆ خواى گەورە لە فێربوونی زانستی شەرعی.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

هەڕەشەکردن بە چوونە دۆزەخ لەوانەى زانست فێر دەبن بۆئەوەى شانازی یان دەمەدەمێی پێوە بکەن یان شوێنی باشیان هەبێت لەنێو کۆڕ وکۆمەڵەکان، وهاوشێوەى ئەمانە.

گرنگی دڵسۆزی لە نیەتدا بۆ کەسێک فێری زانست ببێت وخەڵکیش فێر بکات.

نیەت بنچینەى کردەوەیە وپاداشتدانەوە بەپێی نیەتە.

سەرچاوەكان
زیاتر (3)

سونەنی ابن ماجه (1/ 170) (254).

مرشد ذوي الحجا والحاجة (2/378).

مشارق الأنوار الوهاجة ومطالع الأسرار البهاجة في شرح سنن الإمام ابن ماجه (4/ 482).