Skip to content

پێم بڵێ ئەگەر نوێژە فەرزەکان ئەنجام بدەم، ومانگى ڕەمەزان بەڕۆژوو بم، ئەوەى (لە شەریعەتدا) حەڵاڵە؛ منیش بە حەڵاڵی دابنێم، وئەوەى (لە شەریعەتدا) حەرامە؛ منیش بە حەرامی دابنێم، وهیچ شتێک بۆ ئەمانە زیاد نەکەم، ئایا دەچمە بەهەشتەوە؟

لە جابرەوە -ڕەزاى خوای لێبێت- دەڵێت:

پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: پێم بڵێ ئەگەر نوێژە فەرزەکان ئەنجام بدەم، ومانگى ڕەمەزان بەڕۆژوو بم، ئەوەى (لە شەریعەتدا) حەڵاڵە؛ منیش بە حەڵاڵی دابنێم، وئەوەى (لە شەریعەتدا) حەرامە؛ منیش بە حەرامی دابنێم، وهیچ شتێک بۆ ئەمانە زیاد نەکەم، ئایا دەچمە بەهەشتەوە؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەڵێ»، -پیاوەکە- ووتی: والله هیچ شتێک لەمە زیاتر ئەنجام نادەم.

أَنَّ رَجُلًا سَأَلَ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَ: أَرَأَيْتَ إِذَا صَلَّيْتُ الصَّلَوَاتِ الْمَكْتُوبَاتِ، وَصُمْتُ رَمَضَانَ، وَأَحْلَلْتُ الْحَلَالَ، وَحَرَّمْتُ الْحَرَامَ، وَلَمْ أَزِدْ عَلَى ذَلِكَ شَيْئًا، أَأَدْخُلُ الْجَنَّةَ؟ قَالَ: «نَعَمْ»، قَالَ: وَاللهِ لَا أَزِيدُ عَلَى ذَلِكَ شَيْئًا.

(مسلم) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە ئەو کەسەی پێنج نوێژە فەرزەکە دەکات وهیچ نوێژێکی تر ناکات لە نوێژە سونەتەکان، ومانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو دەبێت وڕۆژووی سونەت ناگرێت، وباوەڕی وابێت حەڵاڵکراوەکان حەڵاڵن وکردەوەیان پێبکات، وباوەڕی وابێت حەرامکراوەکان حەرامن وخۆی لێیان بەدوور بگرێت، ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

بەپەرۆشی مسوڵمان لەسەر کردنی فەرزەکان و دوورکەوتنەوە لە حەرامکراوەکان، وئامانجی چوونە بەهەشت بێـت.

گرنگی ئەنجامدانی حەڵاڵکراوەکان وباوەڕبوون بەوەى حەڵاڵە، ودوورکەوتنەوە لە حەرامکراوەکان و وباوەڕبوون بەوەى حەرامە.

ئەنجامدانى واجبەکان و دوورکەوتنەوە لە حەرامکراوەکان هۆکارە بۆ چوونە بەهەشت.

سەرچاوەكان
زیاتر (4)

سەحیحی مسلم (1/ 44) (15).

جامع العلوم والحكم (1/513).

شرح الأربعين النووية للعثيمين (ص: 215).

فتح القوي المتين في شرح الأربعين للعباد (ص 77).