Skip to content

«ئەوەی سوێند بە جگە لە خوای گەورە بخوات ئەوا کوفر یان شیرکی کردووە».

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە گوێی لە پیاوێک بوو ووتی: نەخێر سوێند بە کەعبە، ئیبن عومەر ووتی: نابێت سوێند بخورێت بە جگە لە الله، چونکە من گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە دەیفەرموو :

«ئەوەی سوێند بە جگە لە خوای گەورە بخوات ئەوا کوفر یان شیرکی کردووە».

«مَنْ حَلَفَ بِغَيْرِ اللهِ فَقَدْ كَفَرَ أَوْ أَشْرَكَ».

(أبو داود والترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات هەرکەسێک سوێند بخوات بە جگە لە خواى گەورە وناو وسیفەتەکانى ئەوا کوفری کردووە بە خوا وهاوەڵی بۆ بڕیار داوە؛ چونکە سوێند خواردن بەمەزندانانى سوێند پێخوراوە، و بەمەزندانان تەنها مافى خواى گەورەیە ؛ بۆیە دەبێت مرۆڤ بەتەنها سوێند بە خواى گەورە وناو وسیفەتەکانى بخوات، وئەم سوێند خواردنە بە جگە لە الله شیرکی بچووکە؛ بەڵام ئەگەر سوێندخۆر ئەوەندە سوێندپێخوراو بەمەزن دابنێت وەکو بەمەزندانانى الله یان زیاتر ؛ ئەوا لەم حاڵەتەدا دەبێتە شیرکی گەورە.

واتای وشەکان

من حلف: الحلف: اليمين، وهي توكيد الحكم بذكر معظّم تطمئن له نفس المخاطب.

كفر أو أشرك: يحتمل أن يكون هذا شكًّا من الراوي، ويحتمل أن تكون "أو" بمعنى الواو فيكون كفر وأشرك.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

بە مەزندانان و بە گەورەکردنی کەسێک یان شتێک بە سوێند خواردن تەنها بۆ خوای گەورە دەبێت؛ بۆیە نابێت سوێند بە کەسێک یان شتێکی تر بخورێت جگە لە خوای گەورە وناو وسیفەتەکانى.

بەپەرۆشی هاوەڵان لەسەر فەرمان بە چاکە ونەهی لە خراپە، بەتایبەت ئەگەر ئەو خراپەیە پەیوەندی بە شیرک یان کوفرەوە هەبێت.

سەرچاوەكان

(9/ 275) (5375).

(10/ 249) (6072).

(1/ 343).

زیاتر (14)

سونەنی الترمذي (3/ 194) (1535).

سونەنی أبي داود (5/ 154- 155) (3251).

موسنەدی أحمد (9/ 249) (5346).

فتح المجيد شرح كتاب التوحيد.

لعبد الرحمن التميمي (ص413).

القول المفيد على كتاب التوحيد.

لابن عثيمين (2/ 214).

الملخص في شرح كتاب التوحيد.

لصالح الفوزان (ص326).

الجديد في شرح كتاب التوحيد.

لمحمد القرعاوي (ص365).

التمهيد لشرح كتاب التوحيد.

لصالح آل الشيخ (ص452).

فتاوى اللجنة الدائمة.