جندب بن جنادة بن سفيان بن عبيد الغفاري
الإسم
جوندوب کوڕی جونادە کوڕی سوفیان کوڕی عوبەید ئەلغیفاری
اسم الشهرة
ئەبو زەری غیفاری -ڕەزای خواى لێبێت-
نبذة مختصرة
ئەبو زەری غیفاری؛ جوندوب کوڕی جونادە کوڕی سوفیان کوڕی عوبەید ئەلغیفاری، هاوەڵێکی بەڕێزە، زوو مسوڵمان بوو، ووتراوە: چوارەم یان پێنجەم کەس بووە کە مسوڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند، ویەکەم کەس بوو بە سەلامکردنی ئیسلام (السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته) سەلامی لە پێغەمبەری خودا کردووە -صلى اللە علیە وسلم-، هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مەککە وقسەکانى بیست ودەستبەجێ مسوڵمان بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: (بگەڕێوە بۆ لای خەڵکەکەت وپێیان بڵێ-سەبارەت بە ئەم پەیامە- هەتاوەکو -هەواڵی سەرکەوتنی منت- بۆ دێت)، ئەویش ووتی: سوێند بە ئەو زاتەى نەفسی منی بە دەستە بە دەنگی بەرز بانگەوازى بۆ دەکەم -بۆ تەوحید- لە نێوانیاندا، دەرچوو هەتاوەکو بە دەنگێکی بەرز ووتی: ( أشهد أن لا إله إلا اللَّه وأن محمدًا عبده ورسوله)؛ کەسانێک لە نێو قەومەكەیدا هەستان ولێیان دا وئازاری زۆریان پێگەیاند، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرەتا قسەی لەگەڵ ئەودا دەکرد ئەگەر ئامادەبووایە، وئەگەر دیار نەبووایە پرسیاری سەبارەت بە هۆکاری ئامادەنەبوونی دەکرد، ولە ساڵی 32 کۆچی دواییکرد.