Skip to content

«ئەگەر چوونە سەرئاو كردن ؛ ڕوو لە قیبلە مەكەن وپشتی تێمەكەن، بەڵکو ڕوو لە ڕۆژھەڵات یان ڕۆژئاوا بکەن»

لە ئەبی ئەیوبی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«ئەگەر چوونە سەرئاو كردن ؛ ڕوو لە قیبلە مەكەن وپشتی تێمەكەن، بەڵکو ڕوو لە ڕۆژھەڵات یان ڕۆژئاوا بکەن». ئەبو ئەیوب دەڵێت: «کاتێک هاتین بۆ شام، بینیمان سەرئاوەکان بەرەو ڕووی کەعبە دروستکراوە، بۆیە خۆمان لە ڕووکردنە قیبلە لادەدا، وداوای لێخۆشبوونمان لە خوای گەورە دەکرد».

«إِذَا أَتَيْتُمُ الغَائِطَ فَلاَ تَسْتَقْبِلُوا القِبْلَةَ، وَلاَ تَسْتَدْبِرُوهَا وَلَكِنْ شَرِّقُوا أَوْ غَرِّبُوا» قَالَ أَبُو أَيُّوبَ: فَقَدِمْنَا الشَّأْمَ فَوَجَدْنَا مَرَاحِيضَ بُنِيَتْ قِبَلَ القِبْلَةِ فَنَنْحَرِفُ، وَنَسْتَغْفِرُ اللَّهَ تَعَالَى.

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

ئەو كەسەی دەیەوێت سەرئاو بكات لە میزكردن یان پیسی كردن ؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێكردووە ڕوو بكاتە ئاراستەی قیبلە وڕووی لە ئاراستەی كەعبە بێت، هەروەها نەهی لێكردووە پشت لە قیبلە بكات بەشێوەیەك لە ئاراستەی پشتیەوە بێت ؛ بەڵكو دەبێت ئاراستەی ڕووی بگۆڕێت بەرەو ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوا ئەگەر ئاراستەی قیبلە لەلای ئەو وەكو ئاراستەی قیبلەی خەڵكی مەدینە بوو. پاشان ئەبو ئەیوب -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەی كرد كاتێك هاتن بۆ شام بینیان سەرئاوەكان بەرەو ئاراستەی كەعبە دروستكراون، بۆیە ئەوانیش ئاراستەی لاشەیان لە ئاراستەی قیبلە لادەدا ؛ لەگەڵ ئەمەیشدا داوای لێخۆشبوونیان دەكرد لە خوای گەورە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

دانایی لەمەدا بۆ بەگەورەدانانى کەعیبەی پیرۆز وڕێز لێگرتنیەتی.

ئیستیغفار كردن -ووتنی: أستغفر الله- لە پاش دەرچوون لەشوێنی سەرئاوكردن.

جوانی فێرکاری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ چونکە کاتێک شتێکی قەدەغەکراوى باسکرد ئاماژەی کردووە بۆ شێکی ڕێگەپێ دراو کەشوێنی قەدەغەکراوەکە بگرێتەوە

سەرچاوەكان
زیاتر (6)

سەحیحی البخاري (1/ 88) (394).

سەحیحی مسلم (1/ 224) (264).

تيسير العلام شرح عمدة الأحكام.

للبسام (ص37).

تنبيه الأفهام شرح عمدة الأحكام.

لابن عثيمين (1/ 39).