«هەموو شتێک بەقەدەرە، بێ توانایی وتواناداری، یان تواناداری وبێ توانایی».
لە تاوسەوە دەڵێت: گەیشتم بەکەسانێک لە هاوەڵانى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، دەیانووت: هەموو شتێک بەقەدەرە، دەڵێت: وگوێم لە عبداللەی کوڕی عومەر بوو کە دەیووت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی:
«هەموو شتێک بەقەدەرە، بێ توانایی وتواناداری، یان تواناداری وبێ توانایی».
«كُلُّ شَيْءٍ بِقَدَرٍ، حَتَّى الْعَجْزِ وَالْكَيْسِ، أَوِ الْكَيْسِ وَالْعَجْزِ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە هەموو شتێک بە قەدەرە؛ تەنانەت بێ توانایی ئەمیش : بریتیە لە وازهێنان لەوەى واجبە بکرێت ودواخستنی لەکاتی خۆی، لە شتی دونیایی وئەوەیشی پەیوەستە بە قیامەتەوە. وتەنانەت تواناداری ئەمیش : بریتیە لە چالاکی و وردی سەبارەت بە شتەکانى دونیا وئەوەیشی پەیوەستە بە قیامەتەوە. وخواى گەورە -عز وجل- هەموو شتێکی لە قەدەردا نووسیوە تواناداری وبێ توانایی وهەموو شتێک، و هەرشتێک لە بووندا ڕوودەدات خواى گەورە پێشتر زانستی سەبارەتی هەبووە و ویستی لەسەر بووە.
...:
ڕوونکردنەوەی باوەڕبوونی هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- بە قەدەر.
هەموو شتێک بە قەدری خواى گەورەیە تەنانەت بێ توانایی وتواناداریش.
هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- هۆشدار و بەئاگابوون سەبارەت بە وردترین شت ئەگەر بابەتەکە پەیوەست بووایە بە گێڕانەوەى فەرموودەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
باوەڕبوون بە قەدەر ؛ خێر وشەڕی.
زیاتر (4)
سەحیحی مسلم (4/ 2045) (2655).
إكمال المعلم (8/143).
شرح النووي على مسلم (16/205).
الفتح الرباني لترتيب مسند الإمام أحمد بن حنبل الشيباني (1/ 122).