Skip to content

«خوای گەورە غیرەت دەکات، وئیماندار غیرەت دەكات، غیرەتی خوای گەورە ئەوەیە کە ئیماندار کردەوەیەك بكات کە خودا حەرامی کردووە لە سەری».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«خوای گەورە غیرەت دەکات، وئیماندار غیرەت دەكات، غیرەتی خوای گەورە ئەوەیە کە ئیماندار کردەوەیەك بكات کە خودا حەرامی کردووە لە سەری».

«إِنَّ اللهَ يَغَارُ، وَإِنَّ الْمُؤْمِنَ يَغَارُ، وَغَيْرَةُ اللهِ أَنْ يَأْتِيَ الْمُؤْمِنُ مَا حَرَّمَ عَلَيْهِ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە خوای گەورە غیرەت دەكات وڕقی دەبێتەوە، هەروەكو چۆن ئیماندار غیرەت دەكات وڕقی دەبێتەوە، وهۆكاری غیرەتی خوای گەورە ئەوەیە ئیماندار حەرامێك دەكات كە خوای گەورە قەدەغەی كردووە لەسەری ؛ وەكو زینا ونێربازی ودزی ومەی خواردن وهتد لە تاوانە پیس وقێزەوەنەكان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

ئاگاداربوون لە توڕەیی خوای گەورە وسزادانی ؛ ئەگەر سنوورەکان تێپەڕێندرا.

سەرچاوەكان
زیاتر (10)

سەحیحی البخاري (7/ 35) (5223).

سەحیحی مسلم (4/ 2114) (2761).

تطريز رياض الصالحين.

لفيصل المبارك (ص62).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (1/ 496).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (1/ 96).

صفات الله عز وجل الواردة في الكتاب والسنة.

لعلوي السَّقَّاف (ص267).