Skip to content
لیستی سوورەتەکان /

التوبَة

التوبَة is chapter ٩ of the Quran and has ١٢٩ verses. This page presents it in full in the Uthmani script, with a verse-by-verse translation of its meaning.

129 ئایەتەکان ژمارەی سوورەت ٩
چوون بۆ ئایەت
الترجمة الكردية - محمد صالح باموكي

بَرَآءَةٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ إِلَى ٱلَّذِينَ عَٰهَدتُّم مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ

ئەمە بەری بوونێکی گەورەو گرنگە لەلایەن خواو پێغەمبەرەکەیەوە بۆ ئەوانەی کەپەیمانتان لەگەڵ بەستوون لە ھاوبەش دانەران

فَسِيحُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ أَرۡبَعَةَ أَشۡهُرٖ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّكُمۡ غَيۡرُ مُعۡجِزِي ٱللَّهِ وَأَنَّ ٱللَّهَ مُخۡزِي ٱلۡكَٰفِرِينَ

کەواتە (ئەی بێ بڕواکان) لەزەویدا بگەڕێن ماوەی چوار مانگ وە بزانن بێگومان ئێوە لەدەستی خوا دەرناچن وە بەڕاستی خوا ڕیسواکەری بێ بڕوایانە

وَأَذَٰنٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ إِلَى ٱلنَّاسِ يَوۡمَ ٱلۡحَجِّ ٱلۡأَكۡبَرِ أَنَّ ٱللَّهَ بَرِيٓءٞ مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ وَرَسُولُهُۥۚ فَإِن تُبۡتُمۡ فَهُوَ خَيۡرٞ لَّكُمۡۖ وَإِن تَوَلَّيۡتُمۡ فَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّكُمۡ غَيۡرُ مُعۡجِزِي ٱللَّهِۗ وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ

ھەروەھا ئەمە ڕاگەیاندنێکە لەلایەن خوا و پێغەمبەرەکەیەوە بۆ گشت خەڵکی لەڕۆژی حەجی گەورەدا بەڕاستی خواو پێغەمبەرەکەی بەرین لەھاوبەش دانەرەکان جا ئەگەر پەشیمان ببنەوە ئەوە چاکترە بۆتان وە ئەگەر پشتی تێ بکەن ئەوە بزانن بێگومان ئێوە لە دەستی خوا دەرناچن مژدەش بدە بەوانەی کە بڕوایان نەھێناوە بەسزایەکی ئازاردەر

إِلَّا ٱلَّذِينَ عَٰهَدتُّم مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ ثُمَّ لَمۡ يَنقُصُوكُمۡ شَيۡـٔٗا وَلَمۡ يُظَٰهِرُواْ عَلَيۡكُمۡ أَحَدٗا فَأَتِمُّوٓاْ إِلَيۡهِمۡ عَهۡدَهُمۡ إِلَىٰ مُدَّتِهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُتَّقِينَ

بێجگە لەوانەی کەپەیمانتان لەگەڵ بەستوون لە ھاوبەش دانەرەکان پاشان ھیچ کەم و کوڕییان لێ نەکردن وە پشتیوانی ھیچ کەسێکیان نەکردووە لەدژتان ئەوە ئێوەش پەیمانەکەیان بۆ تەواو بکەن (لەگەڵیان دا بیبەنەسەر) تاماوەی دیاری کراویان بەڕاستی خوا پارێزکاران و لەخواترسانی خۆش دەوێت

فَإِذَا ٱنسَلَخَ ٱلۡأَشۡهُرُ ٱلۡحُرُمُ فَٱقۡتُلُواْ ٱلۡمُشۡرِكِينَ حَيۡثُ وَجَدتُّمُوهُمۡ وَخُذُوهُمۡ وَٱحۡصُرُوهُمۡ وَٱقۡعُدُواْ لَهُمۡ كُلَّ مَرۡصَدٖۚ فَإِن تَابُواْ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُاْ ٱلزَّكَوٰةَ فَخَلُّواْ سَبِيلَهُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

ئەمجا کاتێک مانگە حەرامەکان (ژو القعدە ، ژو الحجە، محرم، رجب) تەواو بوون ئەوە ھاوبەش دانەرەکان بکوژن لە ھەر شوێنێک دەستان کەوتن وە (بەدیل) بیانگرن وە ڕێگریان بکەن لە دەرچوون وە بۆیان دانیشن لە ھەموو جێگایەکی چاوەڕوانیدا جا ئەگەر پەشیمان بوونەوە و نوێژیان کرد وە زەکاتیاندا ئەوە ڕێیان بەرەڵاکەن و وازیان لێ بھێنن بەڕاستی خوا لێ بووردە و میھرەبانە