العباس بن عبد المطلب بن هاشم
الإسم
عەباسی کوڕی عەبدلوموتەڵیبی کوڕی هاشم
اسم الشهرة
ئەبو فەزڵ عەباسی کوڕی عەبدلوموتەڵیب -ڕەزای خواى لێبێت-
نبذة مختصرة
ئەبو فەزڵ؛ عەباسی کوڕی عەبدلوموتەڵیب کوڕی هاشم کوڕی عەبدمەناف ئەلقورەشی ئەلهاشمی، هاوەڵێکی بەڕێزە، مامى پێغەمبەری خودایە -صلى اللە علیە وسلم-، دوو ساڵ پێش لەدایکبوونی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەدایکبووە، ئاوەدانکردنەوەی کەعبە وئاوپێدان بە سەردانیکارانی ماڵی خوا لەسەر ئەو بوو لە جاهیلیەتدا، ئامادەى بەیعەتی عەقەبە بوو لەگەڵ ئەنساڕ پێش ئەوەى مسوڵمان بێت، وبەشداری جەنگی بەدری کرد لە ڕیزی موشریکەکان بەناچاری، بەدیل گیرا وبە فیدیە خۆی وعەقیل کوڕی ئەبی تاڵبی ئازاد کرد کە کوڕ بڕای بوو، وگەڕایەوە بۆ مەککە، ووتراوە: مسوڵمان بوو، وئەمەى شاردەوە لە قەومەکەى، وهەواڵی دەنارد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان کۆچی کرد بۆ مەدینە لە پێش فەتحی مەککە بە ماوەیەکی کەم، وئامادەى فەتحی مەککە بوو، ولە جەنگی حونەیندا جێگیر بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (من آذى العبّاس فقد آذاني فإنّما عمّ الرّجل صنو أبيه) واتە: (هەرکەسێک ئازاری عەباس بدات ئەوا ئازاری منی داوە؛ چونکە مامی مرۆڤ وەکو باوکی وایە)، لەساڵی 32 کۆچی دواییکرد.