أويس بن عامر بن جزء بن مالك القرني
الإسم
ئوەیس کوڕی عامیر کوڕی جەزئـ کوڕی مالیک ئەلقەرەنی
اسم الشهرة
ئوەیسی قەرەنی
نبذة مختصرة
ئەبو عەمرو؛ ئوەیس کوڕی عامیر کوڕی جەزئــ کوڕی مالیک ئەلقەرەنی، لە خێرترین وباشترینی نێو تابیعیەكانە، یەکێک بووە لە خواپەرستەکان، ولە بنچینەدا خەڵکی یەمەنە، ولە سەردەمی ژیانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ژیاندا بوو بەڵام نەگەیشت پێی بۆئەوەى بیبینێت، هات بۆ لای عومەری کوڕی خەتاب پاشان لە کوفە نیشتەجێ بوو، لە گێڕانەوەكاندا هاتووە كە لە خێرترینی نێو تابیعیەكانە؛ هەروەكو هاتووە لە ئەسیر کوڕی جابرەوە كە دەڵێت: ئەگەر یارمەتی سوپایی لە یەمەنەوە بهاتایە بۆ لای عومەری كوڕی خەتاب -واتا ئەو كۆمەڵانەی كە لەوێوە دەهاتن بۆ یارمەتیدانى سوپای مسوڵمانان-، دەیفەرموو: ئایا ئوەیسی کوڕی عامیر لە نێوتاندایە؟ هەتا هات بۆ لای ئوەیس و ووتی: تۆ ئوەیسی کوڕی عامیری؟ ووتی: بەڵێ، لە تيرەی قەرەنی کە لقێکە لە هۆزی موراد؟ ووتی: بەڵێ، -عومەر- ووتی: تووشی گولی هاتبووی پاشان چاکبوویتەوە مەگەر هێندەى شوێنی درهەمێک نەبێت؟ ووتی: بەڵێ، -عومەر- ووتی: ئایا دایکت ماوە؟ ووتی: بەڵێ، -عومەر- ووتی: گوێم لێبوو کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئوەیسی کوڕی عامر لەگەڵ سوپا یارمەتیدەرەکانى یەمەن دێت، لە تيرەی قەرەنە کە لقێکە لە هۆزی موراد، تووشی گولی هاتبوو پاشان چاکبوویەوە مەگەر هێندەی شوێنی درهەمێک نەبێت، دایکێکی هەیە بەرامبەری چاکەکارە، ئەگەر سوێند بخوات ؛ خواى گەورە بۆ جێبەجێی دەکات، ئەگەر توانیت داواى لێخۆشبوونت بۆ بکات؛ ئەوا داواى لێبکە)، داواى لێخۆشبوونم بۆ بکە، ئەویش داواى لێخۆشبوونی بۆی کرد، عومەر پێی ووت: دەتەوێت لە کوێ بیت؟ ووتی: کوفە، -عومەر- ووتی: شتێکت بۆ بنووسم بۆ لای فەرمانڕەواکەى؟ ووتی: لە نێو خەڵکە هەژارەکە بم ئەوەم پێ خۆشترە، ساڵی داهاتوو کەسێکی بەناوبانگ (لە خەڵکی کوفە) حەجی ئەنجامدا وگەیشت بە عومەر، وئەویش پرسیاری کرد سەبارەت بە ئوەیس، ئەویش ووتی: جێم هێشت ماڵێکی کۆن وکەمێک کەلوپەلی هەیە، عومەر ووتی: گوێم لێبوو کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئوەیسی کوڕی عامر لەگەڵ سوپا یارمەتیدەرەکانى یەمەن دێت، لە تيرەی قەرەنە کە لقێکە لە هۆزی موراد، تووشی گولی هاتبوو پاشان چاکبوویەوە مەگەر هێندەی شوێنی درهەمێک نەبێت، دایکێکی هەیە بەرامبەری چاکەکارە، ئەگەر سوێند بخوات ؛ خواى گەورە بۆ جێبەجێی دەکات، ئەگەر توانیت داواى لێخۆشبوونت بۆ بکات؛ ئەوا داواى لێبکە)، پیاوەکە هات بۆ لای ئوەیس ووتی: داواى لێخۆشبوونم بۆ بکە، ئوەیس ووتی: تۆ تازە لە سەفەرێکی چاک گەڕاویتەتەوە، داواى لێخۆشبوونم بۆ بکە، پیاوەکە ووتی: داواى لێخۆشبوونم بۆ بکە، ئوەیس ووتی: تۆ تازە لە سەفەرێکی چاک گەڕاویتەتەوە، داواى لێخۆشبوونم بۆ بکە، پیاوەكە ووتی: داوای لێخۆشبوونم بۆ بكە، ئوەیس ووتی: ئایا گەیشتیت بە عومەر؟ ووتی: بەڵێ، بۆیە ئوەیس داواى لێخۆشبوونی بۆی کرد، بۆیە لەوێدا خەڵکی تێگەیشتن (سەبارەت بەم کەرامەت وڕێزداریەی ئوەیس) وپێی زانرا، بۆیە ئوەیس لەو شوێنە دوور کەوتەوە، ئوسەیر دەڵێت: وچارۆکەیەکی لەبەردا بوو، هەرکاتێک مرۆڤێک ئەوی ببینیایە دەیووت: ئوەیس ئەم چارۆکەیەی لەکوێ بوو؟، لەساڵی 37 وەفاتی کرد.