Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

7 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوی نارد بۆ یەمەن، وپرسیاری لێكرد سەبارەت بە هەندێك خواردنەوە كە لەوێ دروست دەكرێن، فەرمووی: «ئەو خواردنەوانە چین؟»، (ئەبو موسا) ووتی: «بیتع ومیزر»، ووترا بە ئەبی بوردە: بیتع چییە؟ ووتی: بیتع واتا مەی -شەرابی- هەنگوین، ومیزر واتا مەی جۆ، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەموو بێهۆشكەرێك حەرامە». [بوخاری گێڕاویەتیەوە].
سەحیحە بوخاری وموسلیم گێڕاویانەتەوە
«هەموو سەرخۆشکەرێک ئارەقە (خواردنەوەی مەستكەرە)، وهەموو سەرخۆشکەرێک حەرامە، وئەوەى ئارەق بخواتەوە لە دونیادا ؛ وبمرێت لەسەر هۆگربوون پێوەی وتەوبەی نەكردبێت، ئەوا لە ڕۆژی دواییدا نایخواتەوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە و (البخاري) ڕستەی كۆتایی گێڕاوەتەوە
«خوای گەورە چاکەکاری لە سەر هەموو شتێک نووسیوە، ئەگەر کوشتارییەکتان کرد ئەوا بە چاكی ئەنجامی بدەن، وئەو ئەگەر سەربڕینێکتان کرد ئەوا بە چاكی ئەنجامی بدەن، وبا هەر یەک لە ئێوە چەقۆکەی (ئامێری سەربڕینەکەی) تیژ بکات، وئەوە ئاژەڵەی كە سەری دەبڕێت ئازاری نەدات».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە (لە خواردنی گۆشتی): هەموو ئاژەڵێکی كەڵبەدار لە دڕندەکان (گۆشتخۆرەکان)، ولە هەموو ئاژەڵێكی چڕنوكدار لە باڵندەکان».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو بەرانی ڕەش وسپی شاخداری کرد بە قوربانی، بەدەستی خۆی سەری بڕین، ناوی خوای لەسەر هێنان (ووتی: بسم الله) وتەکبیرەی لەسەریان کرد ( ووتی: اللە أکبر)، پێی خستە سەر گەردنیان (لایەکی ملیان)».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«بەدڵنیاییەوە، خودا وپێغەمبەرەکەى فرۆشتنی مەی ومردارەوەبوو وبەراز وبتەکانیان حەرامکردووە». ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی چی سەبارەت بە چەوری (ئاژەڵی) مردارەوەبوو، بۆ ڕووپۆشینی کەشتیەکان بەکاردێت، وبۆ ڕووپۆشینی (چەورکردنی) پێستەکان بەکاردەهێنرێت ، وخەڵکی بۆ مەبەستی ڕۆشنایی بەکاریدەهێنن (واتا وەکو مۆم بۆ ڕووناککردنەوە)؟ فەرمووی: «نەخێر، حەرامە»، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەوێدا فەرمووی: «نەفرەتی خودا لە جولەکەکان، خودا چەوری -بەزی- (ئاژەڵی) لەسەریان حەرامکرد، بەڵام ئەوان تواندیانەوە، وفرۆشتیان ونرخەکەیان خوارد».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«خوای گەورە چاکەکاری لە سەر هەموو شتێک نووسیوە، ئەگەر کوشتاریەکتان کرد؛ ئەوا بە چاکی ئەنجامی بدەن، وئەگەر سەربڕینێکتان ئەنجامدا؛ ئەوا بە چاکی ئەنجامی بدەن، وبا یەکێک لە ئێوە کەرەستەى سەربڕینەکەى تیژ بکات بۆ ئەوەی ناڕەحەتی لە سەر سەربڕاوەکە لابدات».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە