ئەی پێغەمبەری خودا وازم لە هیچ تاوانێکی بچووک وگەورە نەهێناوە -هەموویم کردووە-، فەرمووی: «ئایا شاهێدی دەدەیت بە ( لَا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ)؟
لە ئەنەسەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا وازم لە هیچ تاوانێکی بچووک وگەورە نەهێناوە -هەموویم کردووە-، فەرمووی: «ئایا شاهێدی دەدەیت بە ( لَا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ)؟»، سێ جار، ووتی: بەڵێ، فەرمووی: «ئەوە -شایەتمانەکە- ئەوی تر -تاوانەکان- دادەپۆشێت».
جَاءَ رَجُلٌ إِلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللهِ، مَا تَرَكْتُ حَاجَّةً وَلَا دَاجَّةً إِلَّا قَدْ أَتَيْتُ، قَالَ: «أَلَيْسَ تَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللهِ؟» ثَلَاثَ مَرَّاتٍ. قَالَ: نَعَمْ، قَالَ: «فَإِنَّ ذَلِكَ يَأْتِي عَلَى ذَلِكَ».
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەوی پێغەمبەری خودا، هەموو گوناهـ و تاوانەکانم کردووە، و وازم لە هیچ گوناهێکی بچووک وگەورە نەهێناوە ؛ هەموویم کردوە، ئایا خواى گەورە لێم خۆش دەبێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئایا شاهیدی دەدەیت بە ( لَا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ ) واتە : (هیچ شتێک شایستەى پەرستن نیە جگە لە الله و موحەمەد پێغەمبەری خودایە) ؟ سێ جار دووبارەی کردەوە، پیاوەکە ووتی: بەڵێ، شاهێدی دەدەم، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی فەزڵی دوو شایەتمانی کرد کە هۆکاریشە بۆ لێخۆشبوون لە تاوانەکان، وتەوبە کردن دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوانەکانى پێشووتر.
...:
مەزنی شایەتمان ودەبنە هۆی سووک بوونی کێشی تاوانەکان لە تەرازوودا بۆ کەسێک بەڕاستگۆیی لە دڵیەوە بیڵێت.
ئیسلام هۆکارە بۆ لێخۆشبوون لە تاوانەکانى پێشوو.
تەوبەکردنی ڕاستگۆیانە دەبێتە هۆی سڕینەوەى گوناهـ وتاوانەکانى پێشوو.
دووبارەکردنەوە لە فێرکردن لە ڕێبازی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.
فەزڵی شایەتمان، وهۆکارە بۆ ڕزگاربوون لە مانەوە بۆ هەتاهەتایی لە دۆزەخدا.
زیاتر (9)
مسند أبي يعلى الموصلي (6/ 155) (3433).
المعجم الصغير للطبراني (2/ 201) (1025).
شعب الإيمان (5/404) (7086).
کتێبی الأحاديث المختارة الضياء المقدسي (5/ 151) (1773).
غريب الحديث للخطابي (1/255).
الترغيب والترهيب (4/55).
النهاية في غريب الحديث والأثر (1/341).
الزواجر لابن حجر الهيتمي (2/961).
جامع العلوم والحكم (1/305).