Skip to content

«مافە لەسەر هەموو مسوڵمانێک جارێک خۆی بشوات لە هەموو حەوت ڕۆژێکدا ؛ کە سەر ولاشەی تێدا دەشوات».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«مافە لەسەر هەموو مسوڵمانێک جارێک خۆی بشوات لە هەموو حەوت ڕۆژێکدا ؛ کە سەر ولاشەی تێدا دەشوات».

«حَقٌّ عَلَى كُلِّ مُسْلِمٍ أَنْ يَغْتَسِلَ فِي كُلِّ سَبْعَةِ أَيَّامٍ يَوْمًا، يَغْسِلُ فِيهِ رَأْسَهُ وَجَسَدَهُ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ماف وئەركە لەسەر هەموو مسوڵمانێكی باڵغ وئاقڵ ؛ یەك جار خۆی بشوات لەهەموو حەوت ڕۆژێكدا، لەم ڕۆژەدا سەر ولاشەی دەشوات بۆئەوەی پاك بێتەوە، وڕۆژی هەینی باشترین ڕۆژە بۆ خۆشۆردن ؛ بەپێی تێگەیشتن لەفەرموودەكان، وخۆشۆردن لەڕۆژی هەینی لەپێش ئەنجامدانی نوێژەكە ؛ سونەتێكە جەختی لەسەر كراوەتەوە، ئەگەرچیش لەڕۆژی پێنج شەمەدا خۆی شۆردبێت، وخۆشۆردن بۆ ڕۆژی هەینی واجب نییە بەپێی ئەم بەڵگەیە ؛ عائیشە -ڕەزای خوای لێبێـت- دەڵێت: (كان الناسُ مَهَنَةَ أنفسهم، وكانوا إذا راحوا إلى الجمعة راحوا في هيئتهم: فقيل لهم: لو اغتسلتم) [رواه البخاري] واتە: (خەڵكی ئیشیان دەكرد، وئەگەر بڕۆیشتنایە بۆ نوێژی هەینی ؛ لەسەر هەمان حاڵەت دەڕۆیشتن، پێیان ووترا: ئەگەر خۆتان بشۆردایە -باشتر بوو-)، ولەگێڕانەوەیەكدا: (بۆنیان دەهات) واتا بۆنی ئارەق ، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا پێیان ووترا: (ئەگەر خۆتان بشۆردایە -باشتر بوو-)، بۆیە ئەمە جێبەجێ دەبێت بەسەر خەڵكی تر ؛ ئەگەر هۆیەكی بەهێزتر هەبێت.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

ڕەچاوکردن وگرنگیدانى ئاینی ئیسلام بە پاکوخاوێنی.

خۆشۆردن بۆ نوێژی جومعە سونەتە وجەختی لەسەر كراوە.

لێرەدا باسی سەر کراوە لەگەڵ لاشە هەرچەندە باسکردنی لاشە سەریش دەگرێتەوە؛ بەڵام بەجیا باسی سەر کراوە ئەمیش بۆ گرنگیدان پێی لەکاتى شۆردنی.

خۆشۆردن واجبە لەسەر كەسێك كە بۆنێكی ناخۆشی لێوە بێت وخەڵكی ئازار بدات.

جەخت كراوە لەسەر خۆشۆردن لەڕۆژی هەینی ؛ بەهۆی فەزڵ وپلەوپایەی ئەو ڕۆژە.

سەرچاوەكان

(2/ 7) (903).

زیاتر (5)

سەحیحی البخاري (2/ 5) (897).

سەحیحی مسلم (2/ 582) (849).

عمدة القاري شرح صحيح البخاري (6/ 193).

إرشاد الساري لشرح صحيح البخاري (2/ 169).

التيسير بشرح الجامع الصغير للمناوي (1/951).