Skip to content

«ئەگەر کەسێک لە ئێوە گەیشت بە براکەی ئەوا با سەلامی لێبکات، وئەگەر دارێک یان دیوارێک یان بەردێک هاتە نێوانیانەوە، پاشان دیسانەوە پێی گەیشت؛ ئەوا با جارێکی تر سەلامی لێبکات».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:

«ئەگەر کەسێک لە ئێوە گەیشت بە براکەی ئەوا با سەلامی لێبکات، وئەگەر دارێک یان دیوارێک یان بەردێک هاتە نێوانیانەوە، پاشان دیسانەوە پێی گەیشت؛ ئەوا با جارێکی تر سەلامی لێبکات».

«إِذَا لَقِيَ أَحَدُكُمْ أَخَاهُ فَلْيُسَلِّمْ عَلَيْهِ، فَإِنْ حَالَتْ بَيْنَهُمَا شَجَرَةٌ أَوْ جِدَارٌ أَوْ حَجَرٌ ثُمَّ لَقِيَهُ فَلْيُسَلِّمْ عَلَيْهِ أَيْضًا».

(أبو داود) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری مسوڵمان دەكات بە سەلامكردن لە برای مسوڵمانی هەركاتێك كە گەیشت پێی، ئەگەرچیش پێكەوە ڕێ بكەن وپاشان شتێك بێتە نێوانیان وەكو دارێك یان دیوارێك یان بەردێكی گەورە، ودیسان پێی گەیشت ئەوا با جارێكی تر سەلامی لێبكات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

سەلام کردن وبڵاوكردنەوەی؛ سونەتە، هەروەها سونەتە دووبارە بكرێتەوە لەكاتی گۆڕانی حاڵدا.

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زیاد لە پێویست وزۆر جەختی دەکردەوە لەسەر سونەتی بڵاوکردنەوەى سەلام کردن ؛ چونکە دەبێتە هۆی هێنانى خۆشەویستی ویەکڕیزی لە نێوان مسوڵماناندا.

سەلام كردن بریتیە لە ووتنی: (السلام عليكم)^ یان (السلام عليكم ورحمة الله وبركاته)^^، جیا لە تەوقەكردن كە ڕوودەدات لەكاتی گەیشتن بە یەكتر. ^(واتە: ئاشتی وسەلامەت لەسەر ئێوە بێت)، ^^( واتە: ئاشتی وسەلامەت لەسەر ئێوە بێت لەگەڵ ڕەحمەت وبەرەكەتی پەروەردگار)

سەلامكردن نزایە، ومسوڵمانان پێویستیان بەوەیە نزا بۆ یەكتر بكەن ئەگەرچیش چەند جارێك دووبارە بێتەوە.

سەرچاوەكان
زیاتر (9)

سونەنی أبي داود (7/ 494) (5200).

تطريز رياض الصالحين.

لفيصل آل مبارك (ص520).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (2/ 138).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (1/ 667).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (4/ 410).