Skip to content

ئەگەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پشتی لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، دەیووت : «(سمع الله لمن حمده، اللَّهُم ربَّنا لك الحَمد، مِلْءَ السَّماوات ومِلْءَ الأرض، ومِلْءَ ما شِئت من شَيء بعد)

لە عبد الله کوڕی ئەبی ئەوفا -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:

ئەگەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پشتی لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، دەیووت : «(سمع الله لمن حمده، اللَّهُم ربَّنا لك الحَمد، مِلْءَ السَّماوات ومِلْءَ الأرض، ومِلْءَ ما شِئت من شَيء بعد) واتە:( خواى گەورە وەڵامی ئەوانە دەداتەوە -دەیانبیستێت- کە سوپاس وحەمدی دەکەن، خودایه ؛ پەروەردگارمان سوپاس وحەمد وستایش بۆ تۆ، پڕ بە ئاسمانەکان و پڕ بە زەوی، و پڕ بە ئەوەى تۆ بتەوێت لە پاش ئەمانە)».

كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا رَفَعَ ظَهْرَهُ مِنَ الرُّكُوعِ قَالَ: «سَمِعَ اللهُ لِمَنْ حَمِدَهُ، اللَّهُمَّ رَبَّنَا لَكَ الْحَمْدُ، مِلْءَ السَّمَاوَاتِ وَمِلْءَ الْأَرْضِ وَمِلْءَ مَا شِئْتَ مِنْ شَيْءٍ بَعْدُ».

(مسلم) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لەنوێژدا پشتی لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، دەیووت : (سمع الله لمن حمده خواى گەورە وەڵامی ئەوانە دەداتەوە -دەیانبیستێت- کە سوپاس وحەمدی دەکەن): واتا هەركەسێك حەمد وستایشی الله بكات ؛ خوای گەورە نزاكانی وەڵامدەداتەوە، وحەمد وستایشەكەی قبوڵ دەكات و لەسەر ووتنی ؛ پاداشتی دەداتەوە، پاشان حەمد وستایشی خودای كرد بە ووتنی: (اللَّهُم ربَّنا لك الحَمد، مِلْءَ السَّماوات ومِلْءَ الأرض، ومِلْءَ ما شِئت من شَيء بعد خودایه ؛ پەروەردگارمان سوپاس وحەمد وستایش بۆ تۆ، و پڕ بە ئاسمانەکان و پڕ بە زەوی، و پڕ بە ئەوەى تۆ بتەوێت لە پاش ئەمانە).

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

ڕوونکردنەوەى ئەو زیكرەى سونەتە بووترێت لەپاش ئەوەی نوێژخوێن سەری بەرزدەکاتەوە لە ڕکوع بردن.

ڕێکبوونەوەى پشت لە کاتی ڕکوع بردندا ودڵنیایی لەپاش بەرزبوونەوە لێی ؛ ئەمە فەرمانیپێكراوە لە شەریعەتدا، چونکە ناکرێت ئەم زیکرە بڵێت مەگەر پاش ڕێکبوونەوەی پشت ودڵنیایی نەبێت.

ڕێگەپێدراوە ئەم زیکرە بڵێت لە هەموو نوێژەکان ؛ فەرز یان سونەت بێـت.

سەرچاوەكان
زیاتر (2)

سەحیحی مسلم (1/ 346) (476).

البحر المحيط الثجاج في شرح صحيح الإمام مسلم بن الحجاج (11/ 114).