Skip to content

«خوای گەورە لە بەندە ڕازی دەبێت بەهۆی ئەوەی کاتێک بەندە خواردنێک دەخوات ؛ حەمد وسوپاستی خودا دەکات، وخواردنەوەیەک دەخواتەوە ؛ حەمد وسوپاستی خودا دەکات».

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«خوای گەورە لە بەندە ڕازی دەبێت بەهۆی ئەوەی کاتێک بەندە خواردنێک دەخوات ؛ حەمد وسوپاستی خودا دەکات، وخواردنەوەیەک دەخواتەوە ؛ حەمد وسوپاستی خودا دەکات».

«إِنَّ اللهَ لَيَرْضَى عَنِ الْعَبْدِ أَنْ يَأْكُلَ الْأَكْلَةَ فَيَحْمَدَهُ عَلَيْهَا، أَوْ يَشْرَبَ الشَّرْبَةَ فَيَحْمَدَهُ عَلَيْهَا».

(مسلم) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە ئەگەر بەندە حەمد وسوپاستی پەروەردگاری بکات لەسەر ئەو فەزڵ ونیعمەتانەى بەخشیوویەتی پێی ؛ ئەمە لەو شتانەیە کە دەبێتە هۆی ڕازیبوونی الله لە بەندەکەى. کاتێک خواردن دەخوات؛ دەڵێت: الحمد لله، وکاتێک خواردنەوە دەخواتەوە؛ دەڵێت: الحمد لله.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

بەخشندەیی وڕێزلێنانى خواى گەورە لە نەوەکانى ئادەم، ئەو زاتە ڕزق وڕۆزی دەبەخشێت و لەبەرامبەردا تەنها داواى حەمد وستایش دەکات -سبحانە وتعالى-.

ڕازی بوونی خوای گەورە لەوەیە بە هۆی کەمترین شتەوە جێبەجێ ببێت وەکو حەمد وسوپاسکردنی خوای گەورە لە پاش خواردن وخواردنەوەکان.

لە ئادابەکانى خواردن وخواردنەوە: حەمد وستایشکردنی خواى گەورە لەپاش هەموو خواردن وخواردنەوەیەک.

سەرچاوەكان
زیاتر (11)

سەحیحی مسلم (4/ 2095) (2734).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

لمصطفى الخن وغيره (1/ 164).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (1/ 215).

شرح رياض الصالحين من كلام سيد المرسلين.

لابن عثيمين (2/ 203).

كنوز رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين.

تطرز رياض الصالحين.

لفيصل آل مبارك (ص764).