Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

15 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«زمانت بەردەوام پاراو بێت بە زیکر ویادی الله».
سەحیحە (أحمد والترمذي وابن ماجه وابن حبان) گێڕاویانەتەوە
«ئەوەی بڵێت: (سبحان الله وبحمده)^ سەد جار لە ڕۆژێکدا؛ ئەوا گوناهەکانی دەوەرێت (دەسڕدرێتەوە) ئەگەر وەکو کەفی سەر دەریاش بن (لە زۆریدا)» ^(واتە: پاک وبێگەری بۆ خودا وحەمد وسوپاس بۆ ئەو).
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئایا خێرترین وباشترین کردەوەتان پێ بڵێم، کە پاکترین وبە بەرەکەتترینیانە لای پەروەردگارتان، هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەکانتانە، وخێرترە بۆ ئێوە لە بەخشینی ئاڵتون وزیو، وخێرترە بۆتان لەوەی کە بگەنە دوژمنەکانتان و لە گەردنیان بدەن وئەوان لە گەردنی ئێوە بدەن؟»، ووتیان: بەڵێ (پێمان بڵێ)، -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «زیکر ویادی خوای گەورە».
سەحیحە (الترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«لەو شەوەی کە شەو ڕەویم پێکرا گەیشتم بە ئیبراهیم -علیه السلام-، پێی فەرمووم: ئەی موحەمەد لە منەوە سەلام بگەیەنە ئومەتەکەت، وپێیان ڕابگەیەنە: کە بەهەشت خۆڵ وخاکەکەی نەرم وجوانە، وئاوەکەی پاک وسازگار وشیرینە، وشوێنێکی پان وفراوانە، وچاندنی دارەکانی ناوی بە وتنی: (سُبْحَان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر)ە».
حەسەنە بە کۆکاری فەرموودەکان (الترمذي) گێڕاویەتەوە
هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، شەیتان دێتە نێوان من ونوێژەکەم وخوێندنەوەم لێ تێکدەدات، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوە شەیتانێکە پێی دەووترێت خینزەب، ئەگەر هەستت پێ کرد پەنا بە خواى گەورە بگرە لێی، وسێ جار تف بکە بە لای چەپتدا»، دەڵێت: منیش ئەوەم ئەنجامدا بۆیە خواى گەورە ئەوەى لەسەرم نەهێشت.
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«زمانت بەردەوام شێدار بێت بە زیکر ویادی خوای گەورە».
سەحیحە (الترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەندەیەک تاوانێکی کرد، و ووتی: ئەی پەروەردگار لە تاوانەکەم خۆش بە، خوای گەورەی بەرز وپیرۆز فەرمووی: «بەندەکەم تاوانێکی کرد وزانی کە پەروەردگارێکی هەیە کە لە تاوان خۆش دەبێت وسزا دەدات لە سەر تاوان»، پاشان -بەندەکە- جارێکی تر تاوانی کرد، ووتی: ئەی پەروەردگار لە تاوانەکەم خۆش بە، خوای گەورەی بەرز وپیرۆز فەرمووی: «بەندەکەم تاوانێکی کرد وزانی کە پەروەردگارێکی هەیە کە لە تاوان خۆش دەبێت وسزا دەدات لە سەر تاوان»، پاشان -بەندەکە- جارێکی تر تاوانی کرد، ووتی: ئەی پەروەردگار لە تاوانەکەم خۆش بە، خوای گەورەی بەرز وپیرۆز فەرمووی: «بەندەکەم تاوانێکی کرد وزانی کە پەروەردگارێکی هەیە کە لە تاوان خۆش دەبێت وسزا دەدات لە سەر تاوان، هەرچییەکت دەوێت بیکە ؛ من لێت خۆشبووم».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو بۆ لای هەندێک لە هاوەڵانی کە دانیشتبوون، فەرمووی: «چی شتێک هۆکاری دانیشتنی ئێوەیە؟». ووتیان: دانیشتووین زیکر ویادی خوای گەورە دەكەین وسوپاس وحەمدی دەکەین لەسەر ئەوەی کە هیدایەتی ئێمەی داوە بۆ ئاینی ئیسلام، ونیعمەتی پێمان بەخشیووە، فەرمووی: «بڵێن سوێند بە خودا تەنها ئەمە هۆکاری دانیشتنی ئێمەیە؟»، ووتیان: والله تەنها ئەمە هۆکاری دانیشتنی ئێمەیە، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «من ئێوەم سوێند نەدا بۆ ڕەواندنەوەی تۆمەتێک لەسەرتان، بەڵام جبریل پێمی ڕاگەیاند کە خودای گەورە شانازی بە ئێوەوە دەکات لە لای فریشتەکان».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە