Skip to content
لیستی سوورەتەکان /

الأحزَاب

الأحزَاب is chapter ٣٣ of the Quran and has ٧٣ verses. This page presents it in full in the Uthmani script, with a verse-by-verse translation of its meaning.

73 ئایەتەکان ژمارەی سوورەت ٣٣
چوون بۆ ئایەت
الترجمة الكردية - محمد صالح باموكي
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ ٱتَّقِ ٱللَّهَ وَلَا تُطِعِ ٱلۡكَٰفِرِينَ وَٱلۡمُنَٰفِقِينَۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمٗا

ئەی پێغەمبەر ﷺ (بەردەوام) لە خوا بترسە بەگوێی کافران ودووڕوەکان مەکە بێگومان خوا زانا و کار بەجێیە

وَٱتَّبِعۡ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٗا

وە شوێن ئەوە بکەوە کە لە پەروەردگارتەوە وەحیت بۆکراوە بەڕاستی خوا بەوەی کەدەیکەن ئاگادارە

وَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلٗا

پشت ھەر بەخوا ببەستە وە خوا بەسە پارێزەر بێت

مَّا جَعَلَ ٱللَّهُ لِرَجُلٖ مِّن قَلۡبَيۡنِ فِي جَوۡفِهِۦۚ وَمَا جَعَلَ أَزۡوَٰجَكُمُ ٱلَّٰٓـِٔي تُظَٰهِرُونَ مِنۡهُنَّ أُمَّهَٰتِكُمۡۚ وَمَا جَعَلَ أَدۡعِيَآءَكُمۡ أَبۡنَآءَكُمۡۚ ذَٰلِكُمۡ قَوۡلُكُم بِأَفۡوَٰهِكُمۡۖ وَٱللَّهُ يَقُولُ ٱلۡحَقَّ وَهُوَ يَهۡدِي ٱلسَّبِيلَ

خوا داینەناوە بۆ ھیچ پیاوێك (ئادەمیەك) دوو دڵ لە ناوسنگیدا وە(خوا) ئەو ھاوسەرانەی نەکردۆتە دایکتان کە (ظھار) یان لەگەڵ دەکەن (پێیان دەڵێن ئێوە وەك پشتی دایکمان وان بۆ ئێمە) وەخوا بە کوڕ کراوەکانتانی نەکردۆتە کوڕتان ئەوە قسەی سەر زارەکیتانە خواش ووتەی ڕاست دەڵێ ھەر ئەویش ڕێنمونی(خەڵك) دەکات بۆ رێگای ڕاست

ٱدۡعُوهُمۡ لِأٓبَآئِهِمۡ هُوَ أَقۡسَطُ عِندَ ٱللَّهِۚ فَإِن لَّمۡ تَعۡلَمُوٓاْ ءَابَآءَهُمۡ فَإِخۡوَٰنُكُمۡ فِي ٱلدِّينِ وَمَوَٰلِيكُمۡۚ وَلَيۡسَ عَلَيۡكُمۡ جُنَاحٞ فِيمَآ أَخۡطَأۡتُم بِهِۦ وَلَٰكِن مَّا تَعَمَّدَتۡ قُلُوبُكُمۡۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمًا

(ئەو بە کوڕکراوانە) بەناوی باوکیانەوە بانگیان بکەن ئەوە ڕاسترە بەلای خواوە ئەمجا ئەگەر باوکیان نەناسن (تا بەناویانەوە بانگیان بکەن) ئەوانە برای ئاینی و دۆست و خۆشەویستی ئێوەن ھیچ گوناھێکتان لەسەر نیە لەو (بانگ کردنەدا) کە بە نەزانین گوتبێـتان (پێش ھاتنی ئەم ئایەتە) بەڵام (گوناھبار دەبن) ئەگەر بەدڵ و بەدەس ئەنقەست بیکەن وە خوا لێبوردە و میھرەبانە