جبير بن مطعم بن عدي بن نوفل
الإسم
جوبەیر کوڕی موتعیم کوڕی عەدی کوڕی نەوفیل
اسم الشهرة
جوبەیر کوڕی موتعیم -ڕەزای خواى لێبێت-
نبذة مختصرة
جوبەیر کوڕی موتعیم کوڕی عەدی کوڕی نەوفیل کوڕی عەبدمەناف ئەلقورەیشی ئەلنەوفەلی، هاوەڵێکی بەڕێزە، لە پیاوە گەورە قورەیشی ولە زانایان بووە سەبارەت بە ڕەچەڵەک، هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئازاد کردنی دیلەکانى شەڕی بەدر، وگوێی لێبوو کە سورەتی -الطور- دەخوێنێت لە نوێژی مەغریبدا، ووتی: ئەوە یەکەم جار بوو کە ئیمان چووە نێو دڵمەوە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: (ئەگەر موتعیمی کوڕی عەدی زیندوو بووایە وگفتوگۆی لەگەڵم بکردایە سەبارەت -بە ئازادکردنی- ئەو -دیلانە-؛ ئەوانم بۆی جێدەهێشت -ئازادیانم دەکرد-)؛ واتا مەبەستی دیلەکانى شەڕی بەدرە. [رواه البخاري]، وجوبەیر مسوڵمان بوو لە نێوان حودەیبیە وفەتحی مەککەدا، ووتراوە: پێش فەتح وڕزگارکردنی مەککە مسوڵمان بووە، ولە سەردەمی خیلافەتی موعاویە کۆچی دواییکرد لە ساڵی 59.