أنس بن مالك بن النضر الأنصاري
الإسم
ئەنەسی کوڕی مالیکی کوڕی نەزری ئەنساڕی
اسم الشهرة
ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزای خواى لێبێت-
نبذة مختصرة
ئەبو حەمزە یان ئەبو سومامە؛ ئەنەسی کوڕی مالیکی کوڕی نەزری کوڕی ضەمضەمی ئەنساڕی نەجاڕی خەزرەجی بەسڕی، هاوەڵێکی بەڕێزە، ساڵی 10ی پێش کۆچی لەدایکبووە، خزمەتکاری پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم-، ولەو هاوەڵانەیە کە زۆرترین فەرموودەى گێڕاوەتەوە، ودواین هاوەڵ بوو کە کۆچی دواییکرد لە بەسڕە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نزای بۆیکرد وفەرمووی: «اللَّهمّ أكثر ماله وولده وأدخله الجنّة» واتە: «خوای گەورە ماڵ ومنداڵی زۆر بکە؛ وبیکە بەهەشتەوە»، لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو لە جەنگی بەدردا؛ لەکاتێکدا منداڵێکی بچووک بوو خزمەتی دەکرد، كاتێک ئەبوبەکر -ڕەزاى خواى لێبێت- بوو بە خەلیفە ئەنەسی نارد بۆ ئەوەى کاروبارەکانى بەحرەین بەڕێوە ببات، ئیمامی عومەر هات بۆ لای بۆئەوەی ڕاوێژی پێبکات لەسەر ئەم بابەتە -ڕەزاى خوای لێبێت-، ئەویش ووتی: بینێرە چونکە ژیر وخوێندەوارە. ئەویش ناردی، لە ساڵی 93 کۆچی دواییکرد.