Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

4 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
« بێگومان خودا چەند فەرزێکی لەسەر داناون دەی مەيان فەوتێنن، وچەند سنورێکی بۆ دیاری کردون دەی سنورەکان مەبەزێنن، وچەند شتانێکی لەسەر حەرام کردوون دەی ئەنجامیان مەدەن وخۆ بەدور بگرن، وله شتانێكيش بێ دەنگ بووه وەكو ڕەحم پێتان؛ نەک لە بیری چوبێت، بۆیە ئێوەیش به دواي حوکمەکانیاندا مەگەڕێن».
نەوەوی دەڵێت: فەرمودەیەكی حەسەنه (الدارقطني) لە سونەنەكەیدا وغەیری ئەویش گێڕاویانەتەوە
«زيان مەگەیەنن به خۆتان و به یەكتر».
حەسەنە (ابن ماجه والدارقطني) وجگە لە ئەوانیش گێڕاویانەتەوە
«نە زيان بەخۆت ونە زیان بەخەڵکی بگەیەنە، ئەوەى قورس وناڕەحەتی بهێنێت -بۆ سەر خەڵکی- ئەوا خواى گەورە قورسی وناڕەحەتی دەهێنێتە سەری».
سەحیحە بە کۆکاری فەرموودەکان (الدارقطني) گێڕاویەتەوە
«ئەگەر هەرکەسێکتان دەستنوێژی گرت وخوفەکانى لەپێکرد؛ ئەوا با نوێژیان پێوە بكات، ومەسحیان بەسەردا بکات، ودایان نەکەنێت بە ویستی خۆی مەگەر تووشی لەشگرانی بێت».
سەحیحە (الدارقطني) گێڕاویەتەوە