Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

88 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«ئەگەر ئێوە تەوەکولتان هەبێت بە خوای گەورە وپشت ببەستن بە ئەو وەکو پێویست، ئەوا ڕزقتان دەدات وەک چۆن ڕزقی باڵندە دەدات، بەیانیان بە سکی بەتاڵ دەچێتە دەرەوە وئێواران بە سکی تێر دێتەوە».
سەحیحە (الإمام أحمد والترمذي والنسائي وابن ماجه وابن حبان -له صحيحه- والحاكم) گێڕاویانەتەوە
«چاكەكاری: بریتیە لە ڕەوشت جوانی، وتاوان (گوناهـ) ئەو شتەیە کە دوو دڵیت سەبارەتی، وحەز ناکەیت خەڵکی پێی بزانێت».
سەحیحە فەرموودەی یەکەم: (موسلیم) گێڕاویەتیەوە، و فەرموودەی دووەم: (ئەحمەد) و(دارمی) گێڕاویانەتەوە.
«زمانت بەردەوام پاراو بێت بە زیکر ویادی الله».
سەحیحە (أحمد والترمذي وابن ماجه وابن حبان) گێڕاویانەتەوە
«(روقیەکان - الرقی) و(تەمیمەکان - التمائم) و(تیوەلەکان - التولة) شیركن»، (روقیەکان - الرقى): هەندێك وتەن ماناكانی نازانرێت كه ناوی شەیتانەكان وهاوشێوەی ئەوانەیە كه ساحیرەكان ئەنجامی دەدەن. (تەمیمەکان - التمائم): کاغەزێکە نووسراوه ودەپێچرێتە ناو شتێك یان شتێكه (چاوەزارێكه) له دەست دەكرێت یان دەكرێته ملەوه یان هەڵدەواسرێت كه پێیان وایه له چاوی پیس وشتی خراپ دەیانپارێزێت. (تیوەلەکان - التولة): زۆرجار ساحیرەكان ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی دووكەس یەكیان خۆش بوێت یان بۆ ئافرەتان ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی مێردەكانیان خۆشیان بوێن.
سەحیحە (أبو داود وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«ئەوەی سوێند بە سپاردە (ئەمانەت) بخوات؛ ئەوا لە ئێمە نییە».
سەحیحە (أبو داود وأحمد) گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاریەکی کردین کە دڵەکانى ترساند وچاوەکان فرمێسکیان کرد، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا وەکو ئەوە وابێت ئامۆژگاری کەسێکە ماڵئاوایی بکات بۆیە وەسیەتمان بۆ بکە، ئەویش فەرمووی: «تەقواى خواى گەورە بکەن، وگوێڕایەڵی کاربەدەستی موسوڵمانان بن وفەرمانەکان جێبەجێ بکەن، وئەگەرچیش بەندەیەکی حەبەشی بێت، و لەپاش من ناكۆكی زۆر دەبینن، بۆیە دەستبگرن بە سونەتی من وسونەتی خەلیفە ڕێنموێنیکراوەکان، ( بە ئەوپەڕی تواناوە دەست بەسونەتەوە بگرن)، و وریای شتە داهێنراوەکان -بیدعەكان- بن، چونکە هەموو بیدعەیەک گومڕاییە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«ھەرکەسێک سەلامم لێبکات، ئەوا خوای گەورە ڕۆحم دەکاتەوە بەبەردا بۆئەوەی وەڵامی سەلامەکەی بدەمەوە».
سەنەدەکەی (حەسەن)ە (أبو داود وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«ئەی خەڵکینە، سەلام لە یەکتر بکەن، وپەیوەندی خزمایەتی بگەیەنن، وخواردن ببەخشن، وشەونوێژ بکەن لەکاتێکدا خەڵکی خەوتوون؛ ئەگەر ئەم کردەوانە بکەن ئەوا بە سەلامەتی دەچنە بەهەشتەوە».
سەحیحە (الترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە