Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

4 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«ئەگەر خەڵکی بە پێی بانگەشەی خۆیان پێیان بدرێت؛ ئەوا کەسانێک داوای ماڵ (موڵک وپارە) وخوێنی (تۆڵەسەندنەوەیان) لە کەسانێکی تر دەکرد (بە ناهەق)، بەڵام بەڵگە هێنانەوە لەسەر ئەو کەسەیە کە بانگەشە دەکات (دەبێت بیسەلمێنێت)، وسوێند خواردنیش لەسەر ئەو کەسەیە کە نكۆڵی دەکات».
سەحیحە (البيهقي) گێڕاویەتیەوە
«ئەگەر خەڵکی بە پێی بانگەشەی خۆیان پێیان بدرێت؛ ئەوا کەسانێک داوای ماڵ وموڵک وپارە وخوێن لە کەسانێکی تر دەکەن بە ناهەق، بەڵام بەڵگە هێنانەوە لەسەر ئەو کەسەیە کە بانگەشە دەکات (دەبێت بیسەلمێنێت)، وسوێند خواردنیش لەسەر ئەو کەسەیە کە نكۆڵی دەکات».
حەسەنە بەیھەقی وجگە لە ئەویش بەم شێوەیە گێڕاویانەتەوە، و بەشێکی فەرموودەکە لە سەحیحی بوخاری وموسلیمدا هاتووە
«الله بە هۆی منەوە لە ئومەتەکەم خۆش بووە لە سەر هەڵەکردن ولە بیرکردن ولەو شتانەی كە ناچار کراون لە سەر ئەنجامدانی».
نەوەوی دەڵێت: فەرمودەیەكی حەسەنه ابن ماجه والبيهقي بێجگە ئەوانیش گێڕاویانەتەوە
«خۆتان بە دوور بگرن لەم کردەوە بۆگەنە ـ زیناکردنـەـ کە الله نەهی لێکردووە، هەرکەسێک ئەم کارەی کرد؛ با خۆی دابپۆشێت وخۆی ئاشکرا نەکات مادام الله دای پۆشیوە، وبا تەوبە بکات وبگەڕێتەوە بۆ لای الله، هەرکەسێک نهێنی خۆیمان بۆ ئاشکرا بکات؛ ئەوا حوکمی الله ی بەسەردا جێ بە جێ دەکەین».
سەحیحە (الحاكم والبيهقي) گێڕاویانەتەوە