Skip to content

«ئەوەى قوربانیەکی هەبوو بۆ سەربڕین؛ ئەگەر مانگی (ذي الحجة) دەرکەوت، ئەوا با بەهیچ شێوازێک موی لاشەی لانەبات، ونینۆکی نەکات هەتاوەکو قوربانیەکە دەکات».

لە دایکی سەلەمەوە -خێزانی پێغەمبەر صلى اللە علیە وسلم -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«ئەوەى قوربانیەکی هەبوو بۆ سەربڕین؛ ئەگەر مانگی (ذي الحجة) دەرکەوت، ئەوا با بەهیچ شێوازێک موی لاشەی لانەبات، ونینۆکی نەکات هەتاوەکو قوربانیەکە دەکات».

«مَنْ كَانَ لَهُ ذِبْحٌ يَذْبَحُهُ فَإِذَا أُهِلَّ هِلَالُ ذِي الْحِجَّةِ، فَلَا يَأْخُذَنَّ مِنْ شَعْرِهِ، وَلَا مِنْ أَظْفَارِهِ شَيْئًا حَتَّى يُضَحِّيَ».

(مسلم) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر ئەمر دەکات ئەو كەسەی دەیەوێت قوربانی بکات؛ ئەگەر مانگی (ذي الحجة) دەركەوت ئەوا نابێت بەهیچ شێوەیەک ڤژ وموی بنباڵ وسمێڵ وهەمو موی لاشەی چاک بکات، هەروەها نابێت نینۆكی دەست وپێیەكانی چاک بکات لە یەكەم ڕۆژی مانگی «ذو الحجة» وە هەتاوەكو قوربانیەكە دەكات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

ئەوەی نییەتی قوربانیكردنی دەهێنێت لە ناو دە ڕۆژی سەرەتای مانگی (ذي الحجة)؛ ئەوا با خۆی بگرێتەوە لە چاک کردنی ئەوانەی باسكرا لە کاتی نییەت هێنانیەوە هەتاوەكو قوربانیەكە دەكات.

ئەگەر قوربانیەكەی سەرنەبڕی لە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان؛ ئەوا بەردەوام دەبێت لە خۆگرتنەوە لە چاک کردنی ئەوانەی باسكرا هەتاوەكو قوربانیەكە دەكات ئینجا لە هەر ڕۆژێك بێت لە ڕۆژەكانی جەژنی قوربان (ڕۆژەكانی تەشریق).

سەرچاوەكان
زیاتر (7)

سەحیحی مسلم (3/ 1566) (1977).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (3/ 199).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (6/ 450).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (2/ 1165).