«خواى گەورە دەفەرموێت: ئەوەى دژایەتی دۆستێكی من بکات؛ ئەوا من جەنگی لە دژ ڕادەگەیەنم، وبەندەکەم بە هیچ شتێک لە من نزیک نابێتەوە کە خۆشەویست بێـت لە لام هێندەی نزیکبوونەوەى لێم بە ئەنجامدانى فەریزەکان
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی:
«خواى گەورە دەفەرموێت: ئەوەى دژایەتی دۆستێكی من بکات؛ ئەوا من جەنگی لە دژ ڕادەگەیەنم، وبەندەکەم بە هیچ شتێک لە من نزیک نابێتەوە کە خۆشەویست بێـت لە لام هێندەی نزیکبوونەوەى لێم بە ئەنجامدانى فەریزەکان، وبەندەکەم بەردەوام لێم نزیک دەبێتەوە بە ئەنجامدانى سوننەتەكان هەتاوەکو خۆشم دەوێت، ئەگەر خۆشم بوێت دەبمە پارێزەری بیستن وبینین ودەست وقاچی، وئەگەر داوا بکات پێی دەبەخشم، وئەگەر داوای پەنا بکات پەنای دەدەم».
«إنَّ اللَّهَ تَعَالَى قَالَ: مَنْ عَادَى لِي وَلِيًّا فَقْد آذَنْتُهُ بِالحَرْبِ، وَمَا تَقَرَّبَ إلَيَّ عَبْدِي بِشَيْءٍ أَحَبَّ إلَيَّ مِمَّا افْتَرَضْتُ عَلَيْهِ، وما يَزَالُ عَبْدِي يَتَقَرَّبُ إلَيَّ بِالنَّوَافِلِ حَتَّى أُحِبَّهُ، فَإِذَا أَحْبَبْتُهُ كُنْتُ سَمْعَهُ الَّذِي يَسْمَعُ بِهِ، وَبَصَرَهُ الَّذِي يُبْصِرُ بِهِ، وَيَدَهُ الَّتِي يَبْطِشُ بِهَا، وَرِجْلَهُ الَّتِي يَمْشِي بِهَا، وَإِنْ سَأَلَنِي لَأُعْطِيَنَّهُ، وَلَئِنْ اسْتَعَاذَنِي لَأُعِيذَنَّهُ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆمان دەگێڕێـتەوە لە فەرموودەیەكی قودسیدا كە خودای گەورە -عز وجل- فەرموویەتی: ئەوەی ئازاری دۆستێكی -وەلیەكی- من بدات وتوڕەی بكات وڕقی لێبێت ئەوا من دژایەتیكردنی ڕادەگەیەنم. دۆستی -وەلی- خوای گەورە: بریتیە لە ئیمانداری تەقوادار، هەتا بەندە ئیمان وتەقوای زیاتر بێت ئەوا دۆستایەتی خودای گەورە بۆی زیاتر دەبێت. وبەندە بە هیچ شتێک لە پەروەردگاری نزیك نابێتەوە کە خۆشەویست بێـت لە لای پەروەردگاری ؛ هێندەی نزیکبوونەوە لێی بە ئەنجامدانی فەرزکراوەکان، ئەمیش ئەنجامدانی پەرستنەكان ودووركەوتنەوە لە حەرامكراوەكان دەگرێتەوە، ومسوڵمان بەردەوام نزیک دەبێتەوە لە پەروەردگاری بە ئەنجامدانی سوننەتەكان لەگەڵ فەرزەكان ؛ هەتاوەكو خوای گەورە خۆشی دەوێت. ئەگەر الله خۆشی بوێت؛ ئەوا ڕێنموێنی دەكات لە چوار ئەندامیدا: ڕێنموێنی دەكات لە بیستنیدا، بۆیە تەنها ئەو شتانە دەبیستێت كە خوای گەورە لێی ڕازیە. وڕێنموێنی دەكات لە بینینیدا، بۆیە تەنها سەیری ئەو شتانە دەكات كە خوای گەورە پێی خۆشە سەیری بكات وپێی ڕازیە. وڕێنموێنی دەكات لە دەستیدا، بۆیە تەنها ئەو كردەوانە دەكات بەدەستی كە خوای گەورە پێی ڕازیە. وڕێنموێنی دەكات لە پێیدا، بۆیە تەنها بۆ ئەو شوێنانە دەڕوات كە خوای گەورە لێی ڕازیە، وتەنها بۆ خێر وچاكە هەوڵدەدات. لەگەڵ ئەمانەیشدا ئەگەر داوای هەرشتێك لە خوای گەورە بكات ؛ پێی دەبەخشێت، نزاكانی وەڵام دەدرێتەوە، وئەگەر پەنا بە الله بگرێت وداوای پاراستنی لێبكات؛ ئەوا الله -سبحانه وتعالی- دەیپارێزێت وپەنای دەدات لەو شتەی لێی دەترسێت.
ئەم فەرموودە لەوانەیە كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیگێڕێتەوە لە پەروەردگارییەوە، بە (فەرموودەی قودسی) یان (فەرموودەی خودایی) ناودەبرێت، ووتن وماناكەی لە الله وەیە، بەڵام تایبەتمەندیەكانی قورئانی پیرۆزی نییە كە جیای دەكاتەوە لە قسەی تر؛ لەوانەش: خوێندنەوەی پەرستنە ودەستنوێژگرتن بۆ خوێندنەوەی وتەحەدا وموعجیزە، وهتد.
نەهی كردن لە ئازاردانی دۆستانی الله وهاندان بۆ خۆشویستنیان، ودانپێدانان بە فەزڵ وچاكەیان.
فەرمانكردن بە دژایەتیكردنی دوژمنانى الله، وحەرامێتی دۆستایەتی كردنیان.
هەركەسێك بانگەشەی دۆستایەتی الله بكات بەبێ شوێنكەوتنی شەریعەتەكەی ؛ درۆ دەكات لە بانگەشەكەیدا.
مرۆڤ دەبێتە دۆستی الله ؛ بەجێبەجێكردنی فەرزەكان ودووركەوتنەوە لە حەرامكراوەكان.
لەو شتانەی دەبنە هۆی ئەوەی الله بەندەی خۆشبوێت و وەڵامی نزاكانی بداتەوە ؛ ئەنجامدانی كردەوە سونەتەكانە لەپاش جێبەجێكردنی واجبەكان ودووركەوتنەوە لە حەرامكراوەكان.
ئاماژەكردن بۆ ڕێزداری وشەرەفمەندی دۆستانی الله وبەرزی پلەوپایەیان.
زیاتر (15)
سەحیحی البخاري (8/ 105) (6502).
الإفصاح عن معاني الصحاح.
ليحيى بن هبيرة (7/ 302).
جامع العلوم والحكم في شرح خمسين حديثا من جوامع الكلم.
لابن رجب (2/ 330).
عمدة القاري شرح صحيح البخاري.
لمحمود بدر الدين العينى (23/ 88).
مرقاة المفاتيح شرح مشكاة المصابيح.
لعلي بن سلطان القاري (4/ 1544).
تاج العروس من جواهر القاموس.
للزبيدي (17/ 81).
شرح رياض الصالحين.
لابن عثيمين (2/ 59).
مجموع فتاوى ومقالات متنوعة.
لابن باز(8/ 277).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
29 کتێبەکانزیاتر (29)
- أسماء الله وصفاته1«كنت سمعه الذي يسمع به، وبصره الذي يبصر به، ويده التي يبطش بها، ورجله التي يمشي بها».
- أسماء الله وصفاته1«من عادى لي وليًّا فقد آذنته بالحرب، وما تقرب إلي عبدي بشيءٍ أحب إلي مما افترضته عليه»،
- الخطب المنبرية موسوعة الخطب المنبرية (القسم الثاني)«مَنْ عَادَى لِي وَلِيًّا فَقَدْ آذَنْتُهُ بِالْحَرْبِ، وَمَا تَقَرَّبَ إِلَيَّ عَبْدِي بِشَيْءٍ أَحَبَّ إِلَيَّ مِمَّا افْتَرَضْتُ عَلَيْهِ، وَمَا يَزَالُ عَبْدِي يَتَقَرَّبُ إِلَيَّ بِالنَّوَافِلِ حَتَّى أُحِبَّهُ؛ فَإِذَا أَحْبَبْتُهُ كُ
- الخطب المنبريةموسوعة الخطب المنبرية (القسم الثالث)«وَمَا تَقَرَّبَ إِلَيَّ عَبدِي بِشَيءٍ أَحَبَّ إِلَيَّ مِمَّا افتَرَضتُ عَلَيهِ، وَمَا يَزَالُ عَبدِي يَتَقَرَّبُ إِلَيَّ بِالنَّوَافِلِ حَتَّى أُحِبَّهُ، فَإِذَا أَحبَبتُهُ كُنتُ سَمعَهُ الَّذِي يَسمَعُ بِهِ، وَبَصَرَهُ الَّذِي يُبصِرُ بِ
- الله -جل جلاله- أنيس المحبين وملاذ القاصدين«وَمَا يَزَالُ عَبْدِي يَتَقَرَّبُ إِلَيَّ بِالنَّوَافِلِ حَتَّى أُحِبَّهُ، فَإِذَا أَحْبَبْتُهُ؛ كُنْتُ سَمْعَهُ الَّذِي يَسْمَعُ بِهِ، وَبَصَرَهُ الَّذِي يُبْصِرُ بِهِ»
- الله -جل جلاله- أنيس المحبين وملاذ القاصدينوإذا أحب الله -عز وجل- عبدًا؛ كان «سَمْعَهُ الَّذِي يَسْمَعُ بِهِ، وَبَصَرَهُ الَّذِي يُبْصِرُ بِهِ، وَيَدَهُ الَّتِي يَبْطِشُ بِهَا، وَرِجْلَهُ الَّتِي يَمْشِي بِهَا»
- الله -جل جلاله- أنيس المحبين وملاذ القاصدين«وَمَا تَقَرَّبَ إِلَيَّ عَبْدِي بِشَيْءٍ أَحَبَّ إِلَيَّ مِمَّا افْتَرَضْتُ عَلَيْهِ، وَمَا يَزَالُ عَبْدِي يَتَقَرَّبُ إِلَيَّ بِالنَّوَافِلِ حَتَّى أُحِبَّهُ»
- الله -جل جلاله- أنيس المحبين وملاذ القاصدين«يقَوْلُ اللهُ -عز وجل- : مَنْ عَادَى لِي وَلِيًّا فَقَدْ آذَنْتُهُ بِالحَرْبِ، وَمَا تَقَرَّبَ إِلَيَّ عَبْدِي بِشَيْءٍ أَحَبَّ إِلَيَّ مِمَّا افْتَرَضْتُ عَلَيْهِ، وَمَا يَزَالُ عَبْدِي يَتَقَرَّبُ إِلَيَّ بِالنَّوَافِلِ حَتَّى أُحِبَّهُ
- خذ عقيدتك من الكتاب والسنة الصحيحة«قال تعالى: وَمَا تَقَرَّبَ إِلَيَّ عبدي بشيءٍ أحب إِلَيَّ مما افترضتُه عليه»
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 1 «إنَّ الله تعالىٰ قال: مَن عَادَىٰ لي وَليّاً فَقَدْ آذَنْتُهُ بالْحَرْب. وَما تَقرَبَ إلَيَّ عَبْدِي بِشَيْءٍ أَحَبَّ إلَيَّ مِمَّا افْتَرَضْت عَلَيْهِ، وَمَا يَزَالُ عَبْدِي يَتَقَرَّبُ إلَيَّ بالنَّوَافِلِ حَتَّىٰ أُحِبَّه، فَإذَا أَحْبَ
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 2«إنَّ اللهَ تَعَالَىٰ قال: مَنْ عَادَىٰ لِي وَليَّاً فَقَدْ آذَنْتُهُ بِالْحَرْبِ، وَمَا تَقَرَّبَ إلَيَّ عَبْدِي بِشَيْءٍ أَحَبَّ إلَيَّ مِمَّا افْتَرَضْتُ عَلَيْهِ، وَمَا يَزَالُ عَبْدِي يَتَقَرَّبُ إلَيَّ بِالنَّوَافِلِ حَتَّىٰ أُحِبَّهُ
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 2«مَنْ عَادَىٰ لِي وَلِيًّا فَقَدْ أَذَنْتهُ بِالْحَرْبِ».
- شرح الأربعين النووية«مَنْ عَادَى لِي وَلِيًّا فَقْد آذَنْتُهُ بِالْحَرْبِ، وَمَا تَقَرَّبَ إلَيَّ عَبْدِي بِشَيْءٍ أَحَبَّ إلَيَّ مِمَّا افْتَرَضْتُهُ عَلَيْهِ، وما يَزَالُ عَبْدِي يَتَقَرَّبُ إلَيَّ بِالنَّوَافِلِ حَتَّى أُحِبَّهُ، فَإِذَا أَحْبَبْتُهُ كُنْتُ
- صلاتنا الخاشعة"وَمَا تَقَرَّبَ إِلَيَّ عَبْدِي بِشَيْءٍ أَحَبَّ إِلَيَّ مِمَّا افْتَرَضْتُ عَلَيْهِ" ([10])
- قاموس الكبائرموسوعة الكبائر - المجموعة الثالثة«مَنْ عَادَى لِي وَلِيًّا فَقَدْ آذَنْتُهُ بِالْحَرْبِ»،
- مجموعة زاد الفقه (2)الفقه للمستوى الثاني ( مجموعة زاد )«إن اﷲ تعالى قال: من عادى لي وليًّا فقد آذنته بالحرب، وما تقرَّب إليّ عبدي بشيء أحبَّ إلي مما افترضته عليه، وما يزال عبدي يتقرب إلي بالنوافل حتى أحبَّه...»
- مجموعة زاد التربية الإسلامية (2)1«إِنَّ ﷲ قَالَ: مَنْ عَادَى لِي وَلِيًّا فَقَدْ آذَنْتُهُ بِالحَرْبِ، وَمَا تَقَرَّبَ إِلَيَّ عَبْدِي بِشَيْءٍ أَحَبّ إِلَيَّ مِمَّا افْتَرَضتُهُ عَلَيْهِ، وَمَا يَزَالُ عَبْدِي يَتَقَرَّبُ إِلَيَّ بِالنَّوَافِلِ حَتَّى أُحِبَّهُ... الحديث»
- مجموعة زاد التربية الإسلامية (2)1«ولا يزالُ عبدي يتقرَّبُ إليَّ بالنَّوافلِ حتى أحبَّه».
- مجموعة زاد الحديث(2)1(مَنْ عَادَى لِي وَليًّا)
- مجموعة زاد الحديث(2)1(كُنْتُ سَمْعَهُ الَّذِي يَسْمَعُ بِهِ، وَبَصَرَهُ الَّذِي يُبْصِرُ بِهِ، وَيَدَهُ الَّتِي يَبْطِشُ بِهَا، وَرِجْلَهُ الَّتِي يَمْشِي بِهَا)
- مجموعة زاد الحديث(2)1(مَنْ عَادَى لِي وَلِيًّا فَقَدْ آذَنْتُهُ بِالحَرْبِ...)
- محاضرات تعظيم قدر الصلاةمحاضرات في تعظيم قدر الصلاة"وَمَا تَقَرَّبَ إِلَيَّ عَبْدِي بِشَيْءٍ أَحَبَّ إِلَيَّ مِمَّا افْتَرَضْتُ عَلَيْهِ " [118]
- مختصر الجواب الصحيح لمن بدل الدين المسيحالجزء الثاني (مَنْ عَادَى لي وَلِيًّا فَقَدْ آذنْتُه بالحَرْبِ)([103])
- مختصر الجواب الصحيح لمن بدل الدين المسيح3(مَنْ عَادَى لِي وَلِيًّا فَقَدْ آذَنْتُهُ بِالحرْبِ، وَمَا تَقَرَّبَ إِليَّ عَبْدِي بِمِثْلِ أَدَاءِ مَا افْتَرَضْتُ عَلَيْهِ، وَلَا يَزَالُ عَبْدِي يَتَقَرَّبُ إِلَـيَّ بِالنَّوَافِلِ حَتَّى أُحِبَّهُ، فَإِذَا أَحْبَبْتُهُ: كُنْتُ سَمْعَه
- مختصر الجواب الصحيح لمن بدل الدين المسيح3«مَنْ عَادَى لي وَلِيًّا فَقَدْ آذنْتُه باِلحَرْبِ»،
- مختصر الجواب الصحيح لمن بدل الدين المسيح3«فَإِذَا أَحْبَبْتُهُ: كُنْتُ سَمْعَهُ الَّذِي يَسْمَعُ بِهِ، وَبَصَـرَهُ الَّذِي يُبْصِـرُ بِهِ، وَيَدَهُ الَّتِي يَبْطِشُ بِهَا، وَرِجْلَهُ الَّتِي يَمْشِـي بِهَا]،
- مشروع منهاج زادكزادك 3 طالب نهائي«مَا تَقَرَّبَ إِلَيَّ عَبْدِي بِشَيْءٍ أَحَبَّ إِلَيَّ مِمَّا افْتَرَضْتُ عَلَيْهِ»
- نبراس طالب (1)1«مَا تَقَرَّبَ إِلَيَّ عَبْدِي بِشَيْءٍ أَحَبَّ إِلَيَّ مِمَّا افْتَرَضْتُ عَلَيْهِ، وَمَا يَزَالُ عَبْدِي يَتَقَرَّبُ إِلَيَّ بِالنَّوَافِلِ حَتَّى أُحِبَّهُ»
- نبراس طالب (3)نبراس طالب 3«إِنَّ اللهَ قَالَ: ... وَمَا يَزَالُ عَبْدِي يَتَقَرَّبُ إِلَيَّ بِالنَّوَافِلِ حَتَّى أُحِبَّهُ»