«هەركەسێك ناڕەحەتیەکی دونیايى لابدات لەسەر ئیماندارێك؛ ئەوا بێگومان خوای گەورە ناڕەحەتیەک لە ناڕەحەتیەکانی ڕۆژی قیامەتی لەسەر لادەبات
له ئەبو هوڕەیڕەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەركەسێك ناڕەحەتیەکی دونیايى لابدات لەسەر ئیماندارێك؛ ئەوا بێگومان خوای گەورە ناڕەحەتیەک لە ناڕەحەتیەکانی ڕۆژی قیامەتی لەسەر لادەبات، هەركەسێك يارمەتى قەرزدارێک یان هەژارێك بدات وکارەکەی بۆ ئاسان بكات؛ ئەوا خوای گەورەیش کار بۆ ئەو ئاسان دەكات ویارمەتى دەدات، وئەوەی مسوڵمانێك بپۆشێت وسیتری بكات ئەوا خوای گەورەیش سیتری دەكات لە دونیا وقیامەتدا، خوای گەورە له یارمەتی وکۆمەكى بەندەی خۆیدایه ئەگەر ئەو بەندەیە لەكۆمەكی ویارمەتی براکەیدا بێت، هەركەسێك ڕێگایەك بگرێته بەر بۆئەوەی عیلم وزانستێك بەدەست بھێنێت؛ ئەوا خوای گەورە بەهۆی ئەوەوە ڕێگای بەهەشتى بۆ ئاسان دەکات، ھەر كۆمەڵێك كۆببنەوە له ماڵێك له ماڵەكانى خودا وقورئان بخوێنن وهەڵبدەن بۆ تێگەیشتن لێی؛ ئەوا بێگومان ئارامى وسەکینەت دادەبەزێت بەسەرياندا، وڕەحمەت وبەزەيى دایاندەپۆشێت وفریشتەکان چواردەوریان دەگرن وخوای گەورەیش باسیان دەکات لای ئەوانەی كە لە ئاسماندان، وهەركەسێك كردەوەكەی پاشی بخات؛ ئەوا بێگومان ڕەچەڵەک وبنەماڵەكەی ناتوانن پێشی بخەن».
«مَنْ نَفَّسَ عَنْ مُؤْمِنٍ كُرْبَةً مِنْ كُرَبِ الدُّنْيَا نَفَّسَ اللهُ عَنْهُ كُرْبَةً مِنْ كُرَبِ يَوْمِ الْقِيَامَةِ، وَمَنْ يَسَّرَ عَلَى مُعْسِرٍ يَسَّرَ اللهُ عَلَيْهِ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ، وَمَنْ سَتَرَ مُسْلِمًا سَتَرَهُ اللهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ، وَاللهُ فِي عَوْنِ الْعَبْدِ مَا كَانَ الْعَبْدُ فِي عَوْنِ أَخِيهِ، وَمَنْ سَلَكَ طَرِيقًا يَلْتَمِسُ فِيهِ عِلْمًا سَهَّلَ اللهُ لَهُ بِهِ طَرِيقًا إِلَى الْجَنَّةِ، وَمَا اجْتَمَعَ قَوْمٌ فِي بَيْتٍ مِنْ بُيُوتِ اللهِ يَتْلُونَ كِتَابَ اللهِ وَيَتَدَارَسُونَهُ بَيْنَهُمْ إِلَّا نَزَلَتْ عَلَيْهِمِ السَّكِينَةُ، وَغَشِيَتْهُمُ الرَّحْمَةُ، وَحَفَّتْهُمُ الْمَلَائِكَةُ، وَذَكَرَهُمُ اللهُ فِيمَنْ عِنْدَهُ، وَمَنْ بَطَّأَ بِهِ عَمَلُهُ لَمْ يُسْرِعْ بِهِ نَسَبُهُ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە پاداشتی مسوڵمان لەلای خوای گەورە هاوشێوەی كردەوەی مسوڵمانە بەرامبەر بە برای مسوڵمانی؛ هەركەسێك ناڕەحەتی وبارگرانیەك لەسەر ئیماندارێك لابدات لە دونیادا، ئەوا خوای گەورە پاداشتی دەداتەوە بەوەی ناڕەحەتیەك لە ناڕەحەتیەكانی ڕۆژی قیامەتی لەسەر لادەبات. وهەركەسێك ئاسانكاری بكات لەسەر كەسێكی بارگران وئەو بارگرانیەی لەسەر نەهێڵێت؛ ئەوا خوای گەورە كاری بۆ ئاسان دەكات لە دونیا وقیامەتدا. وئەوەی مسوڵمانێك بپۆشێت؛ كاتێك دەزانێت دەربارەی شتێكی تایبەتی كە نابێت ئاشكرا بكرێت وەكو هەڵە وكاری ناشیاو، ئەوا خوای گەورەیش بە هەمان شێوە ئەو بەندەیە دەپۆشێت لە دونیا وقیامەتدا. وخوای گەورە بەردەوام یارمەتی بەندەكەی دەدات، ئەگەر بەندە بەردەوام بێت لەسەر یارمەتیدانی برایەكی لە بەرژەوەندیە ئاینی ودونیاییەكانی، ویارمەتیدان بە نزا وبە لاشە وبە پارە وسامان وبە شێوازی تریش دەبێت. وهەركەسێك بچێت بەرەو بەدەستهێنانی زانستی شەرعی، ولەم كارەیدا مەبەستی ڕەزامەندی الله بێت؛ ئەوا خوای گەورە ڕێگای چوونە بەهەشتی بۆ ئاسان دەكات. وهەركۆمەڵێك كۆ ببنەوە لە ماڵێك لە ماڵەكانی خوای گەورە، وقورئان بخوێنن هەوڵبدەن بۆ تێگەیشت لێی لەنێو خۆیاندا، ئەمە دەبێتە هۆی دابەزینی ئارامی وهێوری وڕێز وشكۆ بۆ سەریان، وڕەحمەتی خودا دایان دەپۆشێت، وفریشتەكان دەوریان دەدەن، وپەروەردگار ستایشیان دەكات لەلای ئەوانەی نزیكن لێوەی، وچی ڕێز وپلەیەك بەرزترە لەوەی پەروەردگار باسی بەندە بكات لەلای كۆڕ وكۆبوونەوەكانی ئاسمان. وئەوەی كردەوەی كەم بێت وكەموكورتی تێدا بێت، ونەتوانێت بیگەیەنێت بە پلەی ئەوانەی كردەوەیان زۆر وتەواوە، ئەوا نابێت پشت ببەستێت بە ڕەچەڵەك وفەزڵی باوباپیران لەگەڵ كەمتەرخەمبوون لە ئەنجامدانی كردەوەدا.
ئیبن دەقیقی عید دەڵێت: ئەمە فەرموودەیەكی مەزنە، كۆی هەموو زانست وڕێسا وئەدەب وڕەوشتەكانی تێدایە، ئاماژەیە بۆ فەزڵی جێبەجێكردنی پێویستیەكانی مسوڵمانان وسوود گەیاندن پێیان هێندەی لە توانادایە؛ بە زانست، یان بە پارە، یان بە یارمەتیدان، یان بە ڕێنیشاندن بۆ بەرژەوەندیەك، یان بە ئامۆژگاری كردن، یان بە هەر شێوەیەكی تر.
هاندان بۆ ئاسانکاری لەسەر ئەو کەسەی ناڕەحەتی وبارگرانی لەسەرە.
هاندان بۆ یارمەتیدانی مسوڵمانان، وخواى گەورە یارمەتی بەندە دەدات هێندەى یارمەتیدانى ئەو بۆ براکانى.
لە جۆرەكانی داپۆشین وسیتر كردنی مسوڵمان: شوێن نەكەوتنی عەیب وكەموكورتیەكانی، هاتووە لە هەندێك لە زانایانی پێشینانەوە كە دەڵێن: گەیشتم بە خەڵكانێك كە هیچ عەیبێكیان نەبوو، بەڵام باسی عەیبی خەڵكیان دەكرد، بۆیە خەڵكیش باسی عەیبەی ئەوانی دەكرد، وگەیشتم بە خەڵكانێك كە عەیبیان هەبوو، بەڵام خۆیان بە دوور گرت لە باسكردنی عەیبی خەڵكی، بۆیە خەڵكیش عەیبی ئەوانی لەبیركرد.
بۆ پۆشینی عەیبی خەڵكی وا ناخوازێت وداواكراو نییە كە واز بهێنیت لە نەهی كردن لە خراپە ونەیگۆڕیت، بەڵكو دەبێت بیگۆڕیت ودایبپۆشیت، ئەمە دەرهەق بە كەسێك كە ناناسرێت بە خراپەكاری وسنوور تێپەڕاندن لە تاواندا، بەڵام ئەگەر كەسێك بەو جۆرە بناسرێتەوە ئەوا داپۆشینی باش نییە، بەڵكو باسی بەرز دەكرێتەوە بۆ لای فەرمانڕەوا؛ ئەگەر ئەمە سەرنەكێشێت بۆ خراپەیەكی گەورەتر، چونكە ئەگەر ئەم جۆرە كەسە دابپۆشیت ئەوا بوێر دەبێت لەسەر خراپەكاری، وناترسێت لە ئازاردانی بەندەكان، وخەڵكی خراپەكار وسەركەشی تر بوێر دەبن لەسەر خراپەكاری.
هاندان بۆ فێربوونی زانست وخوێندنەوەى کتێبی خواى گەورە (قورئان) وفێربوونی، وهەوڵدا بۆ تێگەیشتن لە واتاکانی.
نەوەوی دەڵێت: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر فەزڵ وپاداشتی كۆبوونەوە بۆ خوێندنەوەی قورئان لە مزگەوتدا، هەروەها لەگەڵ مزگەوتدا شوێنەكانی تریش ئەم فەزڵ وپاداشتەی تێدا دەستدەكەوێت؛ وەكو قوتابخانە وسەربازگە وهاوشێوەكانیان بە ویستی الله -سبحانه وتعالی-.
پاداشت لای خواى گەورە لەسەر ئەنجامدانى کردەوە چاکەکانە؛ نەک بە پێی ڕەچەڵەک.
زیاتر (7)
سەحیحی مسلم (4/ 2074) (2699).
التحفة الربانية.
لإسماعيل الأنصاري (ص82).
الأحاديث الأربعون النووية وعليها الشرح الموجز المفيد.
لعبد الله المحسن (ص69).
شرح الأربعين النووية.
لابن عثيمين (ص355).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
32 کتێبەکانزیاتر (32)
- الله -جل جلاله- أنيس المحبين وملاذ القاصدين«مَنْ نَفَّسَ عَنْ مُؤْمِنٍ كُرْبَةً مِنْ كُرَبِ الدُّنْيَا؛ نَفَّسَ اللهُ عَنْهُ كُرْبَةً مِنْ كُرَبِ يَوْمَ القِيَامَةِ، وَمَنْ يَسَّرَ عَلَى مُعْسِرٍ؛ يَسَّرَ اللهُ عَلَيْهِ فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ»
- المنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالح - المعتمدالمنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالح“مَن سَلَك طريقا يلتمس فيه علما سهّل الله له به طريقا إلى الجنة، وما اجتمع قوم في بيت من بيوت الله، يتلون كتاب الله، ويتدارسونه بينهم، إلا نزلت عليهم السكينة، وغشيتهم الرحمة، وحفتهم الملائكة، وذكرهم الله فيمن عنده”.
- المنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالح - المعتمدالمنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالح“من نفس عن مؤمن كربة من كرب الدنيا نفس الله عنه كربة من كرب يوم القيامة، ومن يسر على معسر يسر الله عليه في الدنيا والآخرة، ومن ستر مسلما ستره الله في الدنيا والآخرة، والله في عون العبد ما كان العبد في عون أخيه”.
- المنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالح - المعتمدالمنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالح“ما اجتمع قوم في بيت من بيوت الله تعالى يتلون كتاب اللّه ويتدارسونه بينهم، إلا نزلت عليهم السكينة، وغشيتهم الرحمة، وحفتهم الملائكة، وذكرهم الله فيمن عنده”.
- المنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالح - المعتمدالمنتقى من المتجر الرابح في ثواب العمل الصالح“من نفّس عن مؤمن كربة من كرب الدنيا نفس الله عنه كربة من كرب يوم القيامة، ومن يسرّ على معسر يسر الله عليه في الدنيا والآخرة، ومن ستر مسلما ستره الله في الدنيا والآخرة، والله في عون العبد ما كان العبد في عون أخيه”.
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 1 «وَاللهُ فِي عَوْنِ الْعَبْدِ مَا كَانَ الْعَبْدُ فِي عَوْنِ أَخِيهُ»،
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 2وَمَنْ يَسَّرَ عَلَىٰ مُعْسِرٍ يَسَّرَ اللهُ عَلَيْهِ في الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ،
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 5«وما اجتمعَ قومٌ في بيتٍ من بيوتِ اللهِ يتلُون كتابَ الله، ويَتَدارَسُونَه بينَهُم، إلَّا نَزَلَتْ عليهِمُ السَّكينةُ، وغشيتْهمُ الرَّحْمةُ، وحَفَّتْهمُ الملائكةُ، وذَكَرَهُمُ اللهُ فيمَنْ عندَه».
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 6«وَمَنْ سَلَكَ طريقاً يلتمسُ فيه علماً سهَّلَ اللهُ لهُ به طريقاً إلىٰ الجَنَّة».
- شرح الأربعين النووية«مَنْ نَفَّسَ عَنْ مُؤْمِنٍ كُرْبَةً مِنْ كُرَبِ الدُّنْيَا نَفَّسَ اللَّهُ عَنْهُ كُرْبَةً مِنْ كُرَبِ يَوْمِ الْقِيَامَةِ، وَمَنْ يَسَّرَ عَلَى مُعْسِرٍ، يَسَّرَ اللَّهُ عَلَيْهِ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ، وَمَنْ سَتَرَ مُسْلِمًا سَتَرَ
- ما لا يسع أطفال المسلمين جهله«وَاللَّهُ فِي عَوْنِ العَبْدِ مَا كَانَ العَبْدُ فِي عَوْنِ أَخِيهِ»[92].
- مادة العقيدة الإسلامية(مَنْ نَفَّسَ عَنْ مُؤْمِنٍ كُرْبَةً مِنْ كُرَبِ الدُّنْيَا نَفَّسَ اللَّهُ عَنْهُ كُرْبَةً مِنْ كُرَبِ يَوْمِ الْقِيَامَةِ وَمَنْ يَسَّرَ عَلَى مُعْسِرٍ يَسَّرَ اللَّهُ عَلَيْهِ في الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ وَمَنْ سَتَرَ مُسْلِمًا سَتَرَهُ ال
- مجالس تدارس القرآن للمبتدئين (سورة الفاتحة وقصار المفصّل)1«من سلك طريقا يلتمس فيه علما سهل الله له به طريقا إلى الجنة»([35])،
- مجموعة زاد التفسير (1)التفسير 1«من سلك طريقًا يلتمس فيه علمًا سهل الله له به طريقًا إلى الجنة»
- مجموعة زاد التربية الإسلامية (1)، والسيرة النبوبة (1)، والعقيدة (1)، والفقه (1)التربية الأسلامية 1«من سلك طريقًا يلتمس فيه علمًا سهل الله له به طريقًا إلى الجنة»
- مجموعة زاد التربية الإسلامية (1)، والسيرة النبوبة (1)، والعقيدة (1)، والفقه (1)2«من سلك طريقًا يلتمس فيه علمًا سهل الله له به طريقًا إلى الجنة»
- مجموعة زاد التربية الإسلامية (3)، والسيرة النبوية (3)التربية الإٍسلامية -3- «من سلك طريقًا يلتمس فيه علمًا سهل الله له به طريقًا إلى الجنة»
- مجموعة زاد التربية الإسلامية (4)التربية الإسلامية 4«من سلك طريقًا يلتمس فيه علمًا سهل الله له به طريقًا إلى الجنة»
- مجموعة زاد التفسير (2)التفسير 2«من سلك طريقًا يلتمس فيه علمًا سهل الله له به طريقًا إلى الجنة»
- مجموعة زاد الحديث (1)الحديث 1«من سلك طريقًا يلتمس فيه علمًا سهل الله له به طريقًا إلى الجنة»
- مجموعة زاد الحديث(2)1«من سلك طريقًا يلتمس فيه علمًا سهل الله له به طريقًا إلى الجنة»
- مجموعة زاد الحديث(2)1«مَنْ نَفَّسَ عَنْ مُؤْمِنٍ كُرْبَةً مِنْ كُرَبِ الدُّنْيَا، نَفَّسَ الله عَنْهُ كُرْبَةً مِنْ كُرَبِ يَوْمِ الْقِيَامَةِ، وَمَنْ يَسَّرَ عَلَى مُعْسِرٍ، يَسَّرَ الله عَلَيْهِ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ، وَمَنْ سَتَرَ مُسْلِمًا سَتَرَهُ ال
- مجموعة زاد الحديث(2)1(سَهَّلَ الله لَهُ بِهِ طَريقًا إِلَى الجَنَّةِ)
- مجموعة زاد الحديث(2)1(ومن بطَّأ به عملُهُ لم يسرِعْ به نسبُهُ)
- مجموعة زاد الحديث(2)1(مَنْ نَفَّسَ عَنْ مُؤْمِنٍ كُرْبَةً...)
- مجموعة زاد الحديث(3)1«من سلك طريقًا يلتمس فيه علمًا سهل الله له به طريقًا إلى الجنة»
- مجموعة زاد العقيده (4)العقيدة 4«من سلك طريقًا يلتمس فيه علمًا سهل الله له به طريقًا إلى الجنة»
- مجموعة زاد الفقه (3)الفقه 3«من سلك طريقًا يلتمس فيه علمًا سهل الله له به طريقًا إلى الجنة»
- مشروع منهاج زادكزادك 3 طالب نهائي«مَا اجْتَمَعَ قَوْمٌ فِي بَيْتٍ مِنْ بُيُوتِ اللهِ يَتْلُونَ كِتَابَ اللهِ، وَيَتَدَارَسُونَهُ بَيْنَهُمْ إِلَّا نَزَلَتْ عَلَيْهِمِ السَّكِينَةُ، وَغَشِيَتْهُمُ الرَّحْمَةُ، وَحَفَّتْهُمُ الْمَلَائِكَةُ، وَذَكَرَهُمُ اللهُ فِيمَنْ عِنْدَه
- نبراس طالب (1)1«مَنْ سَتَرَ مُسْلِمًا سَتَرَهُ اللهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ»
- نبراس طالب (1)1«مَنْ نَفَّسَ عَنْ مُسْلِمٍ كُرْبَةً مِنْ كُرَبِ الدُّنْيَا نَفَّسَ اللهُ عَنْهُ كُرْبَةً مِنْ كُرَبِ يَوْمِ الْقِيَامَةِ، وَمَنْ يَسَّرَ عَلَى مُعْسِرٍ يَسَّرَ اللهُ عَلَيْهِ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ، وَمَنْ سَتَرَ مُسْلِمًا سَتَرَهُ ال
- نبراس طالب (3)نبراس طالب 3«وَمَنْ يَسَّرَ عَلَى مُعْسِرٍ يَسَّرَ اللهُ عَلَيْهِ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ»