Skip to content

النعمان بن ثابت الكوفي الإمام

الإسم

نوعمان کوڕی سابت ئەلکوفی پێشەوا (ئیمام)

اسم الشهرة

ئەبو حەنیفە

نبذة مختصرة

ئەبو حەنیفە نوعمان کوڕی سابت کوڕی زوتی ئەلکوفی، پێشەوا (ئیمام)؛فەقیهی ئومەت، زۆر بە وەرەع وتەقوادار بوو، زۆر خەڵکی ئاگادار دەکردەوە لە تێپەڕاندنی سنوورەکانى پەروەردگار وکردنی حەرامکراوەکان، دونیا وسامانی زۆر خرایە پێشی بەڵام ڕەتی کردەوە، هەتاوەکو بە قامچی لێیدرا بۆئەوەى ببێتە دادوەر یان بەرپرس لەسەر ماڵی گەنجینە (بیت المال) بەڵام ڕەتی کردەوە، زەهەبی دەڵێت: (وژیاننامەى لەوەیە بە تەنها لە دوو بەرگدا بنووسرێتەوە -ڕەزا وڕەحمەتی خواى لێبێت-)، ئەحمەد سەبارەتی دەڵێت: (ئەبو حەنیفە لە زانست و وەرەع وزوهد وپێشخستنی قیامەت لە پلەیەکدایە کە کەس پێی ناگات، بە قامچی لێیدرا بۆئەوەى ببێتە بەپرسیار لە لای مەنسوڕ بەڵام قبوڵی نەکرد، -ڕەزا وڕەحمەتی خواى لێبێت-)، مالیکی کوڕی ئەنەس پرسیاری لێکرا: (ئایا ئەبو حەنیفەت بینی وگفتوگۆت لەگەڵیدا کرد؟ ووتی: بەڵێ، پیاوێکم بینی ئەگەر سەیری ئەم پایەى بکردایە کە لەبەرد دروستکراوە، وبیووتایە لە ئاڵتون دروستکراوە ئەوا بەڵگەى بۆ قسەکانى دەهێنایەوە)، لە ساڵی 150 کۆچی دواییکرد.

المراجع

زیاتر (1)
تاريخ بغداد (15/444)، تهذيب الأسماء واللغات (2/216)، تاريخ الإسلام (3/990)، وفيات الأعيان (5/405)، الأعلام للزركلي (8/36).