Skip to content

تماضر بنت عمرو بن الحارث بن الشريد

الإسم

تومازیر کچی عەمرو کوڕی حاریسی کوڕی ئەلشەرید

اسم الشهرة

خەنسا

نبذة مختصرة

تومازیر کچی عەمرو کوڕی حاریسی کوڕی ئەلشەرید ئەلریاحیە ئەلسولەمیە، نازناوى خەنسایە، وبەم نازناوە ناوبانگی دەرکردووە، لە بەناوبانگترین شاعیرەکانى عەرەبە لە خەڵکی نەجدە، وزۆربەى تەمەنی لە سەردەمی جاهیلیەتدا بەسەر برد، وناوبانگی دەرکرد بەهۆی لاواندن وشیوەنی بۆ هەردوو براکەى سەخر وموعاویە لە پاش مردنیان، وپاشان مسوڵمان بوو، ولەگەڵ شاندێک لە بەنی سولەیم هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، وچوار کوڕی هەبوو بەشداری شەڕی قادسیەیان کرد لە ساڵی 16 ك، وبەردەوام هانیانی دەدا بۆئەوەى جێگیر بن وبەردەوام بن لە شەڕکردن هەتاوەکو هەموویان کوژران، ووتی: الحمد لله کە شەرەف وڕێزی پێم بەخشی بەهۆی کوشتنیان، لە ساڵی 24 کۆچی دواییکرد.

المراجع

زیاتر (1)
الاستيعاب (4/1827) وفيات الأعيان (6/34) الوافي بالوفيات (10/240) الإصابة في تمييز الصحابة (8/109) الأعلام للزركلي (2/ 86).