«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز بۆنی خۆشی ڕەت نەدەکردەوە».
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز بۆنی خۆشی ڕەت نەدەکردەوە».
أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ لَا يَرُدُّ الطِّيبَ.
سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وابوو کە هەرگیز بۆنی خۆشی ڕەت نەدەکردەوە وقبوڵی دەکرد؛ چونکە هەڵگرتنی ئاسانە وبۆن وبەرامی خۆشە.
موستەحەبە (سونەتە) کە کەسێک بۆنی لێتدا یان وەکو دیاری پێی بەخشیت ؛ ئەوا ڕازی بیت و وەریبگریت، چونکە هیچ قورسییەک نیە لە هەڵگرتنی وهیچ منەتێک نییە لە قبوڵکردنی.
کامڵی ڕەوشت جوانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە حەزی لە بۆنی خۆش بووە وهەرگیز ڕەتی نەکردووەتەوە، ودیاری قبوڵکردووە.
هاندان بۆ بەکارهێنانى بۆنی خۆش.
زیاتر (7)
سەحیحی البخاري (3/ 157) (2582).
شرح رياض الصالحين.
لابن عثيمين (6/ 560).
منار القاري شرح مختصر صحيح البخاري.
لحمزة قاسم (4/ 9).
نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.
لمصطفى الخن وغيره (2/ 1213).