Skip to content

«ئەوەی پیتێک لە کتێبەکەی خوای گەورە (قورئان) بخوێنێت؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت وچاکەیش بە دە ئەوەندەیە

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:

«ئەوەی پیتێک لە کتێبەکەی خوای گەورە (قورئان) بخوێنێت؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت وچاکەیش بە دە ئەوەندەیە، ناڵێم (ألم) پیتێکە، بەڵکو: ئەلیف (أ) پیتێکە، و لام (ل) پیتێکە، و میم (م) پیتێکە»، [-واتا بە خوێندنی (ألم) سی چاکەی بۆ دەنووسرێت].

«مَنْ قَرَأَ حَرْفًا مِنْ كِتَابِ اللهِ فَلَهُ بِهِ حَسَنَةٌ، وَالْحَسَنَةُ بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا، لَا أَقُولُ {الم} حَرْفٌ، وَلَكِنْ {أَلِفٌ} حَرْفٌ، وَ{لَامٌ} حَرْفٌ، وَ{مِيمٌ} حَرْفٌ».

(الترمذي) گێڕاویەتەوە
حديث حسن
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرمسوڵمانێک پیتێک لە قورئان بخوێنێت ئەوا چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت، وپاداشتەکەى بۆ چەندەها جار دەکرێتەوە ؛ هەتاوەکو دە جار وزیاتریش. پاشان ئەمەى ڕوونکردەوە کاتێک فەرمووی: «ناڵێم (ألم) پیتێکە، بەڵکو: ئەلیف (أ) پیتێکە، و لام (ل) پیتێکە، و میم (م) پیتێکە»، واتا بە خوێندنی (ألم) سی چاکەی بۆ دەنووسرێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

ئامۆژگاری کردن بە زۆر خوێندنەوە وتیلاوەی قورئان.

ئەو کەسەی قورئان دەخوێنێت بە خوێندنی یەک پیت لە هەر وشەیەکدا پاداشت وچاکەی چەند جاری بۆ هەیە.

فراوانی ڕەحمەتی خوای گەورە وڕێزلێنانی لە بەندەکانی کە پاداشتیان بۆیان چەندجار کردووە وەکو فەزڵ وبەخشینێک لە لایەن ئەوەوە.

فەزڵ وپلەوپایەى قورئان بەسەر قسەکانى ترەوە، و خوێندنەوەى پەرستنە ؛ چونکە قسەی خواى گەورەیە.

سەرچاوەكان
زیاتر (9)

سونەنی الترمذي (5/ 33) (2910).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (2/ 229).

سلسلة الأحاديث الصحيحة.

للألباني (7/ 970).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (4/ 655).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

لمصطفى الخِن وغيره (1/ 742).