حكيم بن حزام بن خويلد
الإسم
حەکیم کوڕی حیزام کوڕی خوەیلید
اسم الشهرة
حەکیم کوڕی حیزام -ڕەزای خواى لێبێت-
نبذة مختصرة
حەکیم کوڕی حیزام کوڕی خوەیلیدی کوڕی ئەسەدی کوڕی عەبدئەلعوزا کوڕی قوسەی ئەسەدی، هاوەڵێکی بەڕێزە، لە پیاوە گەورەکانی قورەیشە، هاوڕێی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو پێش ئەوەى ببێت بە پەیامبەر، ولە پاش پەیامبەرایەتیش هەر خۆشی دەویست، بەڵام مسوڵمان بوونی دواکەوت هەتاوەکو لە ساڵی ڕزگاکردنی مەککە -فەتحی مەککە- مسوڵمان بوو، پرسیاری کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە هەندێک کردەوە لە خێر کە لە جاهیلیەتدا -پێش ئیسلام- کردوویەتی ئایا پاداشتی دەستدەکەوێت لەسەریان؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (مسوڵمان بوویت لەگەڵ ئەو خێرانەیش ئەنجامت داوە لە پێشووتردا): واتە لەسەر ئەو خێرانەیش پاداشت دەدرێیتەوە کە لە پێش مسوڵمان بوونی ئەنجامیداوە، ولە ساڵی 54 کۆچی دواییکرد.