Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

7 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«هەر ڕۆژێک کە بەندەکان بەیانی دێت بەسەریاندا؛ دوو فریشتە دادەبەزن، یەکێکیان دەڵێت: ئەی خودایە ئەوەی دەبەخشێت؛ شوێنی ئەو بەخشینەی بۆ پڕ بکەرەوە، وئەوی تریان دەڵێت: خودایە ئەوەی دەستی دەگرێتەوە ونابەخشێت؛ ئەوا ئەوەی کۆی کردووەتەوە تیا بچێت ونەمێنێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
ئەی پێغەمبەری خودا، دایكی سەعد وەفاتی كرد، چی خێركردنێك باشترینە؟ فەرمووی: «ئاو-ئاو بەخشین-»، دەڵێت: بیرێكی هەڵكەند، ووتی: ئەمە بۆ دایكی سەعد.
حەسەنە بەكۆی ڕێگاكانی (أبو داود والنسائي وابن ماجه) گێڕاویانەتەوە
«هەریەکێک لە ئێوە پەروەردگاری قسەی لەگەڵدا دەکات (بە ڕاستەوخۆ) وهیچ کەسێک لە نێوان ئەو وپەروەردگاری نابێت، ئەو كەسە سەیری لای ڕاستی دەکات تەنها کردەوەکانی دەبینێت (کە لە دونیادا ئەنجامی داوە)، وسەیری لای چەپی دەکات تەنها کردەوەکانی دەبینێت (کە لە دونیادا ئەنجامی داوە)، سەیری پێشەوەى دەکات دەبینێت دۆزەخ بەرەو ڕوویەتی، بۆیە خۆتان لە دۆزەخ بپارێزن ئەگەر بە هێندەی لەتە خورمایەکیش بێت (خێرکردن بێت بە لەتە خورمایەک)».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«کردەوەکان شەش (جۆرن) وخەڵکی چوار (جۆرن)، (کردەوەکان): دوو شتی هەرەگرنگ کە دوو سەرەنجامیان هەیە (موجبتان)، یەک (شت) وپاداشتە هاوشێوەکەی، وچاکەیەک ودە هێندەى پاداشتی، وچاکەیەک وحەوت سەد هێندەى پاداشتی، (موجبتان): هەر یەکێک بمڕێت وهاوبەشی بۆ الله دانەنابێت دەچێتە بەهەشتەوە، و هەرکەسێک بمرێت بەشێوەیەک لە شێوەکان هاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیار دابێت ؛ دەچێتە دۆزەخەوە، یەک (شت) وپاداشتە هاوشێوەکەی: هەرکەسێک مەبەست ونیەتی کردنی چاکەیەکی هەبێت هەتا لەدڵیدا هەستی پێبکات، وخواى گەورە پێی دەزانێت ؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت، وهەرکەسێک خراپەیەک بکات، ئەوا خراپەیەکی لەسەر دەنووسرێت، وهەرکەسێک چاکەیەک بکات بە دە هێندە بۆی دەنووسرێت، وهەرکەسێک ببەخشێت لەپێناو خواى گەورە ئەوا چاکەیەک بە حەوت سەد هێندە (پاداشتە)، سەبارەت بە خەڵکی؛ هەندێک: زۆری پێبەخشراوە لە دونیادا وبێ بەشکراوە لە قیامەتدا، وهەندێک: کەمی پێبەخشراوە لە دونیادا وزۆری پێبەخشراوە لە قیامەتدا، وهەندێک: بێ بەشکراوە لە دونیا وقیامەتدا، وهەندێک: زۆری پێبەخشراوە لە دونیا وقیامەتدا».
حەسەنە (أحمد) گێڕاویەتەوە
خوای گەورە دەفەرموێت: «ئەی نەوەی ئادەم ببەخشە؛ پێت دەبەخشم».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«خێرکردن لە سامان کەم ناکاتەوە، وبەندە بە لێخۆشبوون لە خەڵکی پەروەردگار شکۆدارتری دەکات، وئەوەى لەبەر الله سادە بێت،^ ئەوا خوای گەورە بەرزی دەکاتەوە». ^(لەبەر الله سادە بێت، واته: متواضع بێت وخۆی بە گەورە نەزانێت)
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
کەسانێک لە هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە پێغەمبەریان ووت: ئەی پێغەمبەری خودا، دەوڵەمەندەكان پاداشتیان بە دەستهێنا (بە هۆی خێرکردنیان)، نوێژ دەکەن وەکو چۆن ئێمە نوێژ دەکەین، وڕۆژوو دەگرن وەکو چۆن ئێمە ڕۆژوو دەگرین، وئەوان بە پارە زیادەکانیان خێر وچاکە دەکەن. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا خوای گەورە هەندێک شتی دانەناوە کە بە هۆیانەوە خێر وچاکە بکەن: هەموو تەسبیح کردنێک (ووتنی: سبحان اللە) خێر وچاکەیە، هەموو تەکبیر کردنێک (ووتنی: الله أكبر) خێر وچاکەیە، هەموو حەمد کردنێک (ووتنی: الحمد لله) خێر وچاکەیە، هەموو تەهلیل کردنێک (ووتنی: ﻻ إله إﻻ اللە) خێر وچاکەیە، وفەرمان کردن بە چاکە خێر وچاکەیە، ونەهی کردن لە خراپە خێر وچاکەیە، ویەکێک لە ئێوە بچێتە لای خێزانەکەی (جیماع بکات) خێر وچاکەیە»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا یەکێک لە ئێمە شەهوەت وئارەزووەکەی دامرکێنێتەوە (بە چوونە لای خێزانی) خێر وپاداشتی دەستدەکەوێت؟ فەرمووی: «ئەگەر لە حەرامدا شەهوەت وئارەزووەکەی دامرکێنێتەوە؛ ئایا تاوان وخراپەی لەسەر نییە؟ بە هەمان شێوە ئەگەر لە حەڵاڵدا دایمرکێنێتەوە ئەوا پاداشتی بۆ هەیە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە