Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

6 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاریەکی کردین کە دڵەکانى ترساند وچاوەکان فرمێسکیان کرد، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا وەکو ئەوە وابێت ئامۆژگاری کەسێکە ماڵئاوایی بکات بۆیە وەسیەتمان بۆ بکە، ئەویش فەرمووی: «تەقواى خواى گەورە بکەن، وگوێڕایەڵی کاربەدەستی موسوڵمانان بن وفەرمانەکان جێبەجێ بکەن، وئەگەرچیش بەندەیەکی حەبەشی بێت، و لەپاش من ناكۆكی زۆر دەبینن، بۆیە دەستبگرن بە سونەتی من وسونەتی خەلیفە ڕێنموێنیکراوەکان، ( بە ئەوپەڕی تواناوە دەست بەسونەتەوە بگرن)، و وریای شتە داهێنراوەکان -بیدعەكان- بن، چونکە هەموو بیدعەیەک گومڕاییە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«ئاڵاکە دەدەمە دەستی پیاوێک کە خوای گەورە وپێغەمبەری خۆش دەوێت، وخوای گەورە لەسەر دەستی ئەو فەتح وڕزگارکردن بەرپا دەکات»، عومەری كوڕی خەتاب ووتی: حەزم لە فەرمانڕەوایی نەبووە جگە لە ئەو ڕۆژە نەبێت، وخۆم پیشان دەدا بە هیوای ئەوەی بۆی بانگ بكرێم، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبی کرد، وئاڵاکەی پێدا، وفەرمووی: «بڕۆ، وئاوڕ مەدەرەوە، هەتا خواى گەورە لەسەر دەستی تۆ فەتح بەرپا دەکات»، عەلی ڕۆیشت وهیچ ئاوڕی نەدایەوە پاشان وەستا وبە دەنگێکی بەرز هاواری كرد: ئەی پێغەمبەری خودا، لەسەر چی بنەمایەک جەنگ دژی خەڵکی بەرپا بکەم؟ ئەویش فەرمووی: «جەنگ دژیان بەرپا بکە هەتا شاهێدی دەدەن بە (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللهِ)^ ئەگەر وایانکرد ئەوا خوێن وماڵیان پارێزراوە مەگەر بە مافی خۆیان نەبێت، ولێپرسینەوەیان لای خواى گەورەیە». ^(واتە: هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وموحەمەد پێغەمبەر ونێردراوی خودایە)
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«وەسییەت وئامۆژگاریتان دەكەم بەوەی تەقوای خودا بکەن، و گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری کاربەدەستی موسوڵمانان بن، ئەگەر چیش کاربەدەست بەندەو کۆیلە بوبێت، چونكە ئەوەی لە پاش من دەمێنێت ناكۆكییەكی زۆر دەبینێت، بۆیە لەو کاتەدا دەست بگرن بە سوننەت و ڕێبازی من، وسوننەت وڕێبازی جێنشینە ڕاستڕەوە ڕێنموێنیكراوەكان، (ئەم ڕێباز و سوننەتە) بە خرێکانتان بگرن، و خۆتان به‌دوور بگرن لە شتی داهێنراو و زیادە، چونکە بێگومان هەموو داهێنراوێک (بیدعەیەك لە ئاییندا) گومڕاییە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي) گێڕاویانەتەوە
گوێم لە پێغەمبەر-صلى اللە علیە وسلم- بوو پێنج (شەو) پێش ئەوەى بمرێت فەرمووی: « من بەڕائەتی خۆم دەکەم لای خوای باڵادەست کە کەسێک بکەم بە خەلیلی خۆم^، خوای گەورە منی کردووە بە خەلیلی خۆی هەروەکو چۆن ئیبراهیمی کرد بە خەلیلی خۆی، ئەگەر کەسێکم بکردایە بە خەلیلی خۆم لە ئومەتەکەمدا ئەوا ئەبو بەکرم دەکرد بە خەلیلی خۆم، ئەوانەی پێش ئێوە گۆڕی پێغەمبەرەکانیان دەکرد بە مزگەوت، ئێوە گۆڕستانەکان نەکەن بە مزگەوت، من نەهیتان لێ دەکەم لە ئەو کارە». ^(خەلیل: واتە ئەوپەڕی پلەی خۆشەویستی)
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- سەبارەت بە ئەنساڕ (پشتیوانان) فەرمووی: «هیچ کەسێک خۆشیانی ناوێت مەگەر ئیماندار نەبێت، وهیچ کەسێک ڕقی لێیان نییە مەگەر دووڕوو (مونافیق) نەبێت، ئەوەی ئەوانی خۆش بوێت ئەوا خوای گەورە خۆشی دەوێت، وئەوەی ڕقی لە ئەوان بێت ئەوا خوای گەورە ڕقی لێدەبێتەوە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تێبینی کرد سابتی کوڕی قەیس ئامادە نییە، پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من هەواڵیت بۆ دێنم، هات وبینی لە ماڵەوە دانیشتووە، وسەری بەرەو خوارەوە داگرتووە، ووتی: ئەوە چییە؟ -سابت- ووتی: خراپە وشەڕ، -سابت- دەنگی بەرز دەکاتەوە بەشێوەیەک لە سەرەوەى دەنگی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، وکردەوەکانى پوچەڵ بووەتەوە، وئەو لە ئەهلی دۆزەخە. پیاوەکە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی ووت کە -سابت- ئاوا وئاوای وتووە، پیاوەکە جارێکی تر گەڕایەوە بۆ لای -سابت- بە موژدەیەکی گەورە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: «بڕۆ بۆ لای، پێی بڵێ: تۆ لە ئەهلی دۆزەخ نیت، بەڵکو لە ئەهلی بەهەشتیت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە