Skip to content

ئەی عەباس، ئەی مامی پێغەمبەری خودا، داوای سەلامەت بوون بکە لە خواى گەورە لەم ژیانە ولە ڕۆژی دواییدا».

لە عەباسی کوڕی عەبدولموتەڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:

ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا شتێکم (نزایەکم) فێر بکە کە بەو نزایە داوا لە خوای گەورە بکەم، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «داوای سەلامەت بوون (پاراستن وعافیەت) بکە لە خواى گەورە»، پاش چەند ڕۆژێکی تر، هاتم و ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا شتێکم (نزایەکم) فێر بکە کە بەو (نزایە) داوا لە خوای گەورە بکەم، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرمووم: «ئەی عەباس، ئەی مامی پێغەمبەری خودا، داوای سەلامەت بوون بکە لە خواى گەورە لەم ژیانە ولە ڕۆژی دواییدا».

قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللهِ، عَلِّمْنِي شَيْئًا أَسْأَلُهُ اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ. قَالَ: «سَلِ اللَّهَ العَافِيَةَ»، فَمَكَثْتُ أَيَّامًا ثُمَّ جِئْتُ فَقُلْتُ: يَا رَسُولَ اللهِ، عَلِّمْنِي شَيْئًا أَسْأَلُهُ اللَّهَ. فَقَالَ لِي: «يَا عَبَّاسُ، يَا عَمَّ رَسُولِ اللهِ، سَلِ اللَّهَ العَافِيَةَ فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ».

(الترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح لغيره
شیکردنەوە

مامی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەناوی عەباسی کوڕی عەبدولموتەڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- داوای لێكرد كە نزایەكی فێر بكات بۆئەوەی بەو نزایە داوا لە الله بكات، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری كرد كە داوا لە الله بكات بەوەی عافیەت وسەلامەت بێت لە ناخۆشی وكەموكورتی وعەیبەكان لە دونیا وقیامەتدا، عەباس دەڵێت: پاش چەند ڕۆژێكی تر جارێكی تر هاتمەوە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وداوام لێكرد نزایەكەم فێر بكات كە بەو نزایە داوا لە الله بكەم، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەكو دەربڕینی خۆشەویستیەك بۆی فەرمووی: ئەی عەباس، ئەی مامی پێغەمبەری خودا، داوای عافیەت وسەلامەتبوون بكە لە الله ؛ بۆئەوەی هەموو زیانێكت لێ دوور بخرێتەوە وهەموو خێرێكت لێت نزیك بێتەوە لە دونیا وقیامەتدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

دووبارە كردنەوەی هەمان وەڵام لەلایەن پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- بۆ عەباس كاتێك بۆ جاری دووەم داوای لێكرد نزای فێر بكات ؛ ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی عافیەت -سەلامەت- لە خێرترین شتەكانە كە بەندە داوای بكات لە پەروەردگاری.

ڕوونكردنەوەی فەزڵ وپلەی عافیەت -سەلامەت بوون- وكۆی هەموو خێرەكانی دونیا وقیامەتی تێدایە.

بەپەرۆشی هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- لەسەر فێربوون وداواکردنی زیاتر لە زانست وخێر وچاکە.

سەرچاوەكان
زیاتر (11)

سونەنی الترمذي (5/ 491) (3514).

موسنەدی أحمد (3/ 303) (1783).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين (2/ 1014).

كنوز رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (17/ 468).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (2/ 566).

تطريز رياض الصالحين.

لفيصل المبارك (ص815).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (6/ 40).