«خواى گەورە بە ئەو کەسە دەفەرموێت کە كەمترین سزای هەیە لە دۆزەخدا: «ئەگەر هەموو شتێکی سەر زەوی موڵکی تۆ بوایە، ئایا دەتبەخشی تەنها بۆ ئەوەى خۆت ڕزگار بکەیت؟» دەڵێت: بەڵێ
لە ئەنەسی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خواى گەورە بە ئەو کەسە دەفەرموێت کە كەمترین سزای هەیە لە دۆزەخدا: «ئەگەر هەموو شتێکی سەر زەوی موڵکی تۆ بوایە، ئایا دەتبەخشی تەنها بۆ ئەوەى خۆت ڕزگار بکەیت؟» دەڵێت: بەڵێ. پەروەردگار دەفەرموێت: «داوای شتێکم لێکردیت لەمە کەمتر کاتێک لە پشتی ئادەم بوویت: (هاوبەش وشەریک بۆ من بڕیار نەدەیت، بەڵام تۆ پێداگیر بوویت لەسەر شیرک وهاوبەش بڕیاردان)».
«يَقُولُ اللَّهُ تَعَالَى لِأَهْوَنِ أَهْلِ النَّارِ عَذَابًا يَوْمَ القِيَامَةِ: لَوْ أَنَّ لَكَ مَا فِي الأَرْضِ مِنْ شَيْءٍ أَكُنْتَ تَفْتَدِي بِهِ؟ فَيَقُولُ: نَعَمْ، فَيَقُولُ: أَرَدْتُ مِنْكَ أَهْوَنَ مِنْ هَذَا، وَأَنْتَ فِي صُلْبِ آدَمَ: أَلّاَ تُشْرِكَ بِي شَيْئًا، فَأَبَيْتَ إِلَّا أَنْ تُشْرِكَ بِي».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات ئەو كەسەی كە كەمترین سزا وئازاری لەسەرە لە دۆزەخدا پاش ئەوەی چووە نێویەوە خوای گەورە پێی دەفەرموێت: ئەگەر هەموو دونیا وئەوەی تێیدایە موڵكی تۆ بووایە ؛ دەتكرد بە قوربانی بۆئەوەی ڕزگارت بێت لەم ئازارە؟ دەڵێت: بەڵێ، الله دەفەرموێت: فەرمانم پێت كرد وداوای شتێكی زۆر لەمە كەمترم كرد كە پەیمانت لێوەرگیرا لەكاتێكدا لە پشتی ئادەم بوویت -پەیمانەكەش ئەوەیە-: بەهیچ شێوەیەك هاوبەشم بۆ بڕیار نەدەیت؛ بەڵام كاتێك تۆم هێنایە دونیاوە هەر پێداگیر بوویت لەسەر هاوبەش بڕیاردان.
فەزڵ وپلە وپایەی تەوحید -یەك خوا پەرستی- وئاسانی كردەوە پێكردنی.
ترسناكی شیرك -هاوبەشدانان- بۆ الله -سبحانه وتعالی- وسەرەنجامی خراپی.
خوای گەورە پەیمانی وەرگرت لە نەوەكانی ئادەم لەكاتێكدا لە پشتی باوكیان (ئادەم) بوون ؛ بەوەی شیرك وهاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن.
هۆشداریدان لە شیرك، وهەموو دونیا فريای كافر ناكەون لە ڕۆژی قیامەتدا.
زیاتر (8)
سەحیحی البخاري (8/ 115) (6557).
سەحیحی مسلم (4/ 2160) (2805).
عمدة القاري شرح صحيح البخاري.
لبدر الدين العيني (15/ 213).
معجم اللغة العربية المعاصرة.
لأحمد مختار(2/ 1311).
معارج القبول بشرح سلم الوصول إلى علم الأصول.
لحافظ الحكمي (1/ 96).