Skip to content

«نوێژکردن لەم مزگەوتەی من خێری زیاترە لە ھەزار نوێژکردن لەمزگەوتەکانی تر، جگە لەمزگەوتی حەرام نەبێت».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«نوێژکردن لەم مزگەوتەی من خێری زیاترە لە ھەزار نوێژکردن لەمزگەوتەکانی تر، جگە لەمزگەوتی حەرام نەبێت».

«صَلَاةٌ فِي مَسْجِدِي هَذَا خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ صَلَاةٍ فِيمَا سِوَاهُ إِلَّا الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەزڵ وپاداشتی نوێژكردن ڕووندەكاتەوە لە مزگەوتەكەی ئەودا، كە پاداشتی زیاترە لە هەزار نوێژكردن لە مزگەوتێكی تر لە مزگەوتەكانی سەر زەوی، جگە لە مزگەوتی حەرام نەبێت لە مەككەی پیرۆز ؛ كە پاداشتی نوێژ كردن تێیدا زیاترە لە پاداشتی نوێژكردن لە مزگەوتی سەروەرمان

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

چەندەها جاربوونی پاداشتی نوێژكردن لە مزگەوتی حەرام ومزگەوتی نەبەوی.

نوێژكردن لەمزگەوتی حەرام خێرترە لە نوێژكردن لە مزگەوتەكانی تر ؛ بە سەد هەزار جار.

سەرچاوەكان
زیاتر (4)

سەحیحی البخاري (2/ 60) (1190).

سەحیحی مسلم (2/ 1012) (1394).

فتح الباري (3/67).

البحر المحيط الثجاج في شرح صحيح الإمام مسلم بن الحجاج (24/ 684).