وازیان لێبێنە؛ چونکە من بە دەستنوێژەوە لە پێم کردوون
لە موغيرەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت:
لەگەڵ پێغەمبەر بووم -صلى اللە علیە وسلم- لەسەفەرێکدا، چووم بۆ ئەوەی خوفەکەی دابنێم، فەرمووی: «وازیان لێبێنە؛ چونکە من بە دەستنوێژەوە لە پێم کردوون»، ومەسحی لەسەریان کرد.
كُنْتُ مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي سَفَرٍ، فَأَهْوَيْتُ لِأَنْزِعَ خُفَّيْهِ، فَقَالَ: «دَعْهُمَا، فَإِنِّي أَدْخَلْتُهُمَا طَاهِرَتَيْنِ» فَمَسَحَ عَلَيْهِمَا.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەیەكێك لە سەفەرەكانیدا ؛ دەستنوێژی گرت، كاتێك گەیشتە شۆردنی پێیەكانی ؛ موغیرەی كوڕی شوعبە -ڕەزای خوای لێبێت- دەستەكانی درێژكرد بۆئەوەی خوفەكان لەپێی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دابكەنێت، وئەویش پێی بشوات. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: وازیان لێبهێنە ودایان مەكەنە، چونکە من بە دەستنوێژەوە خوفەكانم لە پێ کردووە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەسحی كرد لەسەر خوفەكانی لەجێی شۆردنی پێیەكانی.
...:
ڕێگەپێدراوی مەسح کردن لەسەر خوفەکان وهاوشێوەكانی ودەبێت كاتێك لەپێی كردوون دەستنوێژی هەبوو بێت، مەسحكردنەكە تەنها بۆ پاش -ڕوودانی [دەستنوێژشكانی] بچووك- دەبێـت وەكو: با دەرچوون، وخەوتن، هتد، بەڵام سەبارەت بە ڕوودانی [دەستنوێژشكانی] گەورە وەكو: لەشگرانی، وهتد ؛ پاش ئەوەی ئەمانە ڕوویاندا دەبێت خۆی بشوات لەگەڵ شۆردنی پێیەكانیشی.
مەسح کردن یەک جار دەبێت لە دیوی سەرەوەى خوفەکان نەک دیوی ژێرەوەى ؛ هەروەکو لە دەقەکاندا هاتووە.
چەند مەرجێك هەیە بۆ دروستێتی مەسحكردن لەسەر خوفەكان وهاشێوەكانی: دەبێت كاتێك لەپێی كردوون دەستنوێژی تەواوی هەبوو بێت، ودەبێت خوفەكە پاك بێت، ودەبێت خوفەكە ئەو شوێنانەی پێی دابپۆشێت كە لەدەستنوێژگرتندا دەشۆردرێن، ومەسحكردنەكە تەنها بۆ پاش -ڕوودانی [دەستنوێژشكانی] بچووك- دەبێـت وەكو: با دەرچوون، وخەوتن، هتد، بەڵام سەبارەت بە ڕوودانی گەورە وەكو: لەشگرانی، وهتد ؛ پاش ئەوەی ئەمانە ڕوویاندا دەبێت خۆی بشوات لەگەڵ شۆردنی پێیەكانیشی، ودەبێت مەسحكردن لەو ماوەیەدا بێت كە لە شەریعەتدا دیاركراوە: شەو وڕۆژێك بۆ نیشتەجێبوو، وسێ ڕۆژ وشەوەكانی بۆ ڕێبوار.
بەپێچواندن -قیاس- لەسەر خوفەکان ؛ هەموو شتێکی تر دەگرێتەوە کە پێیەکان دابپۆشێت وەکو گۆرەوییەکان وشتی تر، وڕێگەپێدراوە وەکو خوف مەسحیان لەسەر بکرێت.
ڕەوشت جوانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وجوانى شێوازی فێرکردنی، کاتێک نەیهێشت موغیرە خوفەکانى دابکەنێت، پاشان هۆکارەکەی ڕوونکردەوە: ئەو پاش دەستنوێژگرتن لە پێی کرووە؛ ئەمیش بۆئەوەى دڵنیا وئارام بێت، وحوکمەکە بزانێت وهەست بە دڵ شکاندن نەکات.
زیاتر (8)
سەحیحی البخاري (1/ 52) (206).
سەحیحی مسلم (1/ 230) (274).
تيسير العلام شرح عمدة الأحكام.
لعبد الله البسام (ص50).
الإلمام بشرح عمدة الأحكام.
لإسماعيل الأنصاري (1/ 36).
خلاصة الكلام شرح عمدة الأحكام.
لفيصل آل مبارك (ص27).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
3 کتێبەکانزیاتر (3)
- ما لا يسع أطفال المسلمين جهله«دَعْهُمَا فَإِنِّي أَدْخَلْتُهُمَا طَاهِرَتَيْنِ» فَمَسَحَ عَلَيْهِمَا[30].
- مشروع المنهج التعليميمادة الفقه مستوى 1«دَعْهُمَا، فَإِنِّي أَدْخَلْتُهُمَا طَاهِرَتَيْنِ» فَمَسَحَ عَلَيْهِمَا.
- نبراس طالب (2)نبراس طالب (2) فعن المغيرة بن شُعبة رضي الله عنه قال: كُنْتُ مَعَ النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم فِي سَفَرٍ، فَأَهْوَيْتُ لِأَنْزِعَ خُفَّيْهِ، فَقَالَ: «دَعْهُمَا، فَإِنِّي أَدْخَلْتُهُمَا طَاهِرَتَيْنِ». فَمَسَحَ عَلَيْهِمَا.