Skip to content

«هەموو ئومەتەکەم دەچنە بەهەشتەوە جگە لەو کەسەی سەرپێچی بکات ونەیەوێت

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«هەموو ئومەتەکەم دەچنە بەهەشتەوە جگە لەو کەسەی سەرپێچی بکات ونەیەوێت». ووتیان: کێ هەیە سەرپێچی بکات ونەیەوێت؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوەی گوێڕایەڵی من بکات دەچێتە بەهەشتەوە، ئەوەی پێچەوانەی فەرمانەکانی من کردەوە بکات؛ ئەوا سەرپێچی کردووە ونایەوێت بچێتە بەهەشتەوە».

«كُلُّ أُمَّتِي يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ إِلَّا مَنْ أَبَى»، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللهِ، وَمَنْ يَأْبَى؟ قَالَ: «مَنْ أَطَاعَنِي دَخَلَ الْجَنَّةَ، وَمَنْ عَصَانِي فَقَدْ أَبَى».

(البخاري) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە هەموو ئومەتەکەى دەچێتە بەهەشتەوە مەگەر ئەوانەى نەیانەوێت ! هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- ووتیان: ئایا کێ نایەوێت ئەی پێغەمبەری خودا ؟! وەڵامی دانەوە -صلى اللە علیە وسلم-: هەرکەسێک شوێنکەوتوو وگوێڕایەڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت ؛ دەچێتە بەهەشتەوە، وئەوەى سەرپێچی بکات وملکەچی شەریعەت نەبێت ئەوا نایەوێت بچێتە بەهەشتەوە بەهۆی کردەوە خراپەکانی.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

گوێڕایەڵیکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو گوێڕایەڵیکردنی خواى گەورە وایە، وسەرپێچیکردنیشی بەهەمان شێوە.

گوێڕایەڵیکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چوونە بەهەشت واجب دەکات، وسەرپێچیکردنی فەرمانەکانى چوونە دۆزەخ واجب دەکات.

موژدەیە بۆ ئەوانەى گوێڕایەڵی فەرمانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکەن لەم ئومەتە؛ هەموویان دەچنە بەهەشتەوە، جگە لەئەوانەیان کە سەرپێچی فەرمانى خودا وپێغەمبەرەکەى دەکەن.

ڕەحمەت وبەزەیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر ئومەتەکەى، و بەپەرۆشبوونی لەسەر ئەوەی هیدایەت وەربگرن.

سەرچاوەكان
زیاتر (15)

سەحیحی البخاري (9/ 92) (7280).

فيض القدير شرح الجامع الصغير.

للمناوي.

المكتبة التجارية الكبرى – مصر.

الطبعة: الأولى.

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين لسليم الهلالي.

ط1.

دار ابن الجوزي.

الدمام.

1415هـ.

التيسير بشرح الجامع الصغير.

للمناوي.

مكتبة الإمام الشافعي.

الرياض.

ط3.