Skip to content

«بێگومان (ئەو سنوورەی وەستاوە) لەنێوان مرۆڤ -و- كوفر وشیرك ؛ وازهێنانە لەنوێژكردن».

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:

«بێگومان (ئەو سنوورەی وەستاوە) لەنێوان مرۆڤ -و- كوفر وشیرك ؛ وازهێنانە لەنوێژكردن».

«إِنَّ بَيْنَ الرَّجُلِ وَبَيْنَ الشِّرْكِ وَالْكُفْرِ تَرْكَ الصَّلَاةِ».

(مسلم) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری داوە سەبارەت بە وازهێنان لە ئەنجامدانی نوێژی فەرز، وفەرموویەتی ئەو سنوورەی وەستاوە لەنێوان مرۆڤ -و- كوفر وشیرك ؛ بریتیە لە وازهێنان لە نوێژكردن، پایەی دووەی ئاینی ئیسلام ؛ نوێژكردنە، وبابەتێكی زۆر مەزنە لە ئیسلامدا، هەركەسێك نكۆڵی لەواجب بوونی نوێژ بكات ؛ كافرە بەیەكدەنگی زانایان، وهەركەسێك بەهۆی تەمەڵیەوە بەتەواوی واز لەنوێژكردن بهێنێت ؛ كافرە، ویەكدەنگی هاوەڵان لەسەر ئەم بابەتە باسكراوە، وئەگەر جاروبار نوێژ بكات وجاری تر وازی لێبهێنێت ئەوا خۆی تووشی ئەم هەڕەشە توندە كردووە.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

گرنگی نوێژە فەرزەكان وبەردەوامبوون لە ئەنجامدانیان لەکاتەكانى خۆیاندا، چونکە جیاوازیکارە لە نێوان ئیمان وکوفر.

هۆشداری توند سەبارەت بە وازهێنان لەنوێژكردن وفەوتاندنی.

سەرچاوەكان
زیاتر (3)

سەحیحی مسلم (1/ 88) (82).

المفهم لما أشكل من تلخيص كتاب مسلم (1/ 271).

البحر المحيط الثجاج في شرح صحيح الإمام مسلم بن الحجاج (2/ 622).