Skip to content

«ئەو کەسەی پەیوەندی خزمایەتی بپچڕێنێت ناچێتە بەهەشتەوە».

لە جوبەیری کوڕی موتعیمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:

«ئەو کەسەی پەیوەندی خزمایەتی بپچڕێنێت ناچێتە بەهەشتەوە».

«لَا يَدْخُلُ الْجَنَّةَ قَاطِعُ رَحِمٍ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک پەیوەندی خزمایەتی بچڕێنێت ومافیان نەدات لەو شتانەى واجبە دەرهەقیان ئەنجامبدرێت، یان ئازاریان بدات وبەرامبەریان خراپەکار بێت، ئەوا شایستەى چوونە بەهەشت نییە.

واتای وشەکان

.....:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی لە تاوانە گەورەکانە.

گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی بەپێی نەریت وکلتوورەکانە، بۆیە جیاوازە بەپێی جیاوازى شوێن وکات وکەسەکان.

گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی دەکرێت بەچەند شێوازێک بێت وەکوە سەردانیکردن، وخێرکردن، وچاکەکاری، وسەردانیکردنی نەخۆش، وفەرمان بەچاکە ونەهی لە خراپە، وهتد.

هەرچەندە پچڕاندنی پەیوەندی لەگەڵ خزمێکی نزیکتر بێـت ئەوا تاوانەکەى گەورەترە.

سەرچاوەكان
زیاتر (7)

سەحیحی مسلم (4/ 1981) (2556).

سەحیحی البخاري (8/ 5) (5984).

شرح النووي على مسلم (16/ 113).

منحة العلام في شرح بلوغ المرام.

لعبد الله الفوزان (10/ 90).

فتح ذي الجلال والإكرام بشرح بلوغ المرام.

لابن عثيمين (6/ 277).