Skip to content
لیستی سوورەتەکان /

الإنسَان

الإنسَان is chapter ٧٦ of the Quran and has ٣١ verses. This page presents it in full in the Uthmani script, with a verse-by-verse translation of its meaning.

31 ئایەتەکان ژمارەی سوورەت ٧٦
چوون بۆ ئایەت
الترجمة الكردية - محمد صالح باموكي
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

هَلۡ أَتَىٰ عَلَى ٱلۡإِنسَٰنِ حِينٞ مِّنَ ٱلدَّهۡرِ لَمۡ يَكُن شَيۡـٔٗا مَّذۡكُورًا

بێگومان بەسەر ئادەمی دا تێپەڕی ماوەیەکی زۆر لە ڕۆژگار کە شتێکی وانەبوو ناوببرێت

إِنَّا خَلَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ مِن نُّطۡفَةٍ أَمۡشَاجٖ نَّبۡتَلِيهِ فَجَعَلۡنَٰهُ سَمِيعَۢا بَصِيرًا

بەڕاستی ئێمە ئادەمیزادمان دروست کرد لە دڵۆپێك ئاوی تێکەڵ لە گەلێ توخم تا تاقی بکەینەوە ئەمجا ژنەواو وبینا مان کرد (چاو وگوێمان پێبەخشی)

إِنَّا هَدَيۡنَٰهُ ٱلسَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرٗا وَإِمَّا كَفُورًا

بێگومان ئێمە ڕێنموونیمان کرد بۆ ڕاستەڕێ، جا یان سوپاسگوزارە، وە یان نا سوپاس و سپڵە

إِنَّآ أَعۡتَدۡنَا لِلۡكَٰفِرِينَ سَلَٰسِلَاْ وَأَغۡلَٰلٗا وَسَعِيرًا

بەڕاستی ئێمە ئامادەمان کردووە بۆ بێ بڕوایان زنجییر وتەوقی زۆر (کە دەکرێتە گەردنیان) و ئاگری ھەڵگیرساو

إِنَّ ٱلۡأَبۡرَارَ يَشۡرَبُونَ مِن كَأۡسٖ كَانَ مِزَاجُهَا كَافُورًا

بێگومان چاکەکاران لە پەرداخێکدا (شەراب)دەخۆنەوە کە ئاوێتەکەی لە سەرچاوەی کافورەوەیە